داگیرکەران بە بۆمب و چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا ناتوانێت بەرگری لەخۆی بکات، ٣٦ جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. سوپای تورک ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ و ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ هێرشی کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکیەکان ئەم راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:

"دەوڵەتی تورک کە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، لەو رۆژەوەیە کە لە باشوری کوردستان دەستی بە جموجووڵی داگیرکەری کردووە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سەنگەر و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بەرخۆدان دەکات. سوپای داگیرکەری تورک نەیتوانی بەرخۆدانی گەریلا بشکێنێت، بۆیەش لەدژی یاسا و ئەخلاقی شەڕ بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. تاوانەکان هەمووی کۆکراونەتەوە و لەبەرئەوەی کە لە بەرانبەر تاوانەکان بە گوێرەی پێویست ناڕەزایی پیشان نەدراوە، دەوڵەتی تورک بە پشتگیری ناتۆ، بەردەوامی بە هێرشەکانی بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو دەدات.

سوپای داگیرکەری تورک ١٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی ٣٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. لە هەمانکاتدا ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ و بە دەیان جار بە ئۆبۆس و تانک و چەکی قورس گۆڕەپانی بەرخۆدانی تۆپباران کرد.

لە چالاکیەکانی هێزەکانماندا ٤ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بریندار بوو. لە هەمانکاتدا ٦٠ کیلۆگرام تەقەمەنی داگیرکەران لەناوبران.

زانیاری لەبارەی چالاکی و هێرشەکان:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ١٦:٠٠،١٦:٥٠ و ١٨:١٠دا تیمەکانی گەڕۆکمان بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا کە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ و ٣ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخینی خواکورک.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەراشی جەنگی خانور؛

لە ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمیر ٠٩:٠٠دا تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی.

لە ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٢٠ و ١٤:٠٠ تیمەکانمان دوو جار بە شێوەی سویقاست لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی. لە چالاکیەکاندا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوون.

لە ١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠دا کاتێک داگیرکەران ویستیان بە ٦٠ کیلۆ تەقەمەنیەوە سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی ەبرخۆدانی گردی ئامێدی بتەقێننەوە، تیمەکانمانی یەژەئاستارمان ٦٠ کیلۆ تەقەمەنیەکەیان لەناوبرد.

هێرشی داگیرکەران بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

١٤ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونسی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی ٢٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانکران.

١٤ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی گردی ئامێدی، سەنگەرەکانی شەهید فەلات گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا و سەنگەرەکانی شەڕێ شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچح ١٠ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی دۆڵی شەهیدان و گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیک ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

١٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، کورۆژارۆ و گردی ئامێدی ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.

١٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی جوودی و گردی ئێف ئێم بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپبارانکران.

١٤ی تشرینی یەکەم درۆنەکان لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی جوودی و گردی ئامێدی گەڕان.

١٤ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم سوپای داگیرکەری تورک خەباتی دروستکردنی رێکە بۆ پشتگیری داگیرکەری بەردەوامی پێدا.

١٤ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیدا سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر بە شۆفڵ بڕوخێنێت."

ف.ق