داگیرکەران هەوڵیاندا بچنە ناو تونێلەکانی شەڕ، بەڵام بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی هەڵهاتن

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک، کاتێک هەوڵیاندا لە گردی زەندورای مەتینا بچنە ناو تونێلەکانی شەڕ، بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کەلوپەلی سەربازیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن.

فەرماندەیی جەنگی خابوور رایگەیاند، ئەمڕۆ نیوەڕۆ دوای بۆردومانێکی قوڕس بۆ سەر تونێلەکانی شەڕ لە گردی زەندورا، سەربازانی داگیرکەری تورک هەوڵیاندا کاتژمێر ١٣:٠٠ بچنە ناو تونەلەکانی شەڕ.

فەرماندەیی جەنگی خابوور ئاماژەی بەوەکرد، لەنێوان گەریلاکانی ئازادی و داگیرکەراندا شەڕێکی قۆڕس روویدا و داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، بە ناچاری لە تونێلەکانی شەڕ هەڵهاتن.

فەرماندەیی خابوور باسی ئەوەشی کرد کە، سەربازانی تورکی داگیرکەر زۆر کەلوپەلی سەربازیشیان بەجێهێشتووە.

بەپێی دوایین زانیاریەکان ناوچەکە بۆردومان دەکرێت.

ف.ق