ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لەسەرلەبەیانییەوە تا ئێوارە بێ پسانەوە ١٢ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومانی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتانیان کردووە. لە هەمانکاتدا گۆڕەپانەکانی بەرخودان ٨ جار بە فرۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون".
لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی داگیرکەران ئەو زانیارییە راگەیەندراون:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛
٧ کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیاندا.
٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛
٧ی کانونی یەکەم سەرلەبەیانی تا ئێوارە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان ١٢ جار بێ پسانەوە بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٧ی کانونی یەکەم دەشتی کافیای گارە، گەلی ئاڤاشین و ئاڤاشین و گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بهار و شاخی جودی ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٧ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، سیدا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی شەهید حەقی و شاخی شەهید کاموران بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب