له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی رۆژئاوا له 2011 به‌دواوه سیاسه‌تی په‌ده‌كه كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات، به كرده‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی و به بێ بڕیاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان گوشار ده‌خاته سه‌ر رۆژئاوا- باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
به خه‌نده‌ق باشوریان له رۆژئاوا دابڕی
به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ چڕبوونه‌وه، په‌ده‌كه له بری ئه‌وه‌ی ده‌ستی هاوكاری بۆ رۆژئاوا درێژ بكات، له سه‌رجه‌م سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ده‌ستی به هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق كردبوو. هه‌روه‌ها ناوچه جێناكۆكه‌كانی كه به ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ناسراون به خه‌نده‌ق له باشوری كوردستان دابڕی.
سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی دانیشتوان پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه له 14-15ی نیساندا ده‌ستڕێژی گوله‌یان له دانیشتوان كردبوو و هاوڵاتییه‌ك به ناوی مه‌ولود نه‌زیر حاجی یونس (32)، كاتێك ویستبووی له سێماڵكاوه بپه‌ڕێته‌وه بۆ باشوری كوردستان كوژرابوو و زۆر كه‌سیش بریندارببون.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه له دیوی توركیاشه‌وه دیوار دروستكرا
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه له سه‌ر سنوری رۆژئاوا خه‌نده‌قی هه‌ڵده‌كۆڵی، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریش له سه‌ر سنور سه‌ره‌تا خه‌نده‌قی هه‌ڵكۆڵیبوو دواتریش به درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر دیواری هه‌ڵچنیبوو و باكور و رۆژئاوای كوردستانی له‌یه‌ك دابڕیبوو.
په‌ده‌كه به سات و سه‌ودا و بازرگانی و سیاسه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه له‌سه‌ر رۆژئاوا تێر نابێت، به داخستنی ده‌روازه‌ی سنوریی پێشخابور به‌رده‌وام گوشار ده‌خاته سه‌ر رۆژئاوا. رێگه‌ی نه‌دا بریندار، كه‌سانی نه‌خۆش و هاوكاری مرۆیی بگاته خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان. به‌رده‌وام ده‌روازه‌ی سنوری پێشخابور له به‌رامبه‌ر رۆژئاوا وه‌ك چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت. هه‌ر دۆخێكی ناهه‌موار و هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوا زیاد بكات، ئێمه ده‌بینین په‌ده‌كه به كرده‌وه و داخستنی ده‌روازه‌ی سنور به‌شداری ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت.
په‌ده‌كه به بێ بڕیاری په‌رله‌مان ده‌روازه‌ی سنور داده‌خات
دوای ئه‌وه‌ی له 28-29ی ئابی 2021 په‌ده‌كه گروپێكی گه‌ریلای له خه‌لیفان خسته بۆسه‌وه و پێنج گه‌ریلا شه‌هید بوون، چاره‌نووسی یه‌كێكیان دیار نییه و یه‌كێكیشیان رزگاریبوو توانی خۆی بگه‌یه‌نێته شوێنی خۆی. له‌و گروپه‌ی گه‌ریلادا دوو كه‌سیان خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بوون. به‌و هۆیه‌وه بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنوری پیشخابور به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی رۆڵه‌كانیان ده‌ستیان به چالاكی كرد.
گه‌نجانیش به‌مه‌به‌ستی پشتگیری ده‌ستیان به رێپێوان كرد. كاتێك گه‌نجان گه‌یشتنه ده‌روازه‌ی سنوری، هێزه‌كانی په‌ده‌كه هێرشیان كردنه‌سه‌ر. دوای ئه‌وه له 16ی كانونی یه‌كه‌می 2021 ی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌ده‌كه به بێ ئاگاداری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌ی سنوری پیشخابوریان داخست.
دوای داخستنی پێشخابور ده‌روازه‌ی ئه‌لوه‌لید كه 35 كیلۆمه‌تر دووره له ده‌روازه‌ی سنوری سێماڵكاوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی پێشخابوری سه‌ر به په‌ده‌كه سه‌رپه‌رشتی ده‌روازه‌ی ئه‌لوه‌لید ده‌كات، داخرا.
ده‌روازه‌ی ئه‌لوه‌لید چوار ساڵ به‌ر له ئێستا كرایه‌وه و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی وه‌ك چیمه‌نتۆ و ئاسن له‌وێوه ده‌گوازرێته‌وه.
ده‌روازه سنورییه‌كان شاده‌مارێكی ژیانن
ده‌روازه‌ی سێماڵكا كه بۆ باكور- رۆژئاوای سوریا یه‌كێكه له ده‌روازه سنوورییه گرنگه‌كان، كه‌وتوه‌ته سه‌ر سنووری باشور- رۆژئاوای كوردستان. ئه‌و ده‌روازه‌یه هه‌روه‌ها ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانیشه، ده‌رمان، پێداویستی پزیشكی و خۆراكێ لێوه ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان و بریندارانی هێرشه‌كانی داعش و ده‌وڵه‌تی تورك له رۆژئاواش ده‌روازه‌ی سنووری سێماڵكا ده‌روازه‌ی تێپه‌ڕبوونه بۆ ئه‌وه‌ی له باشور چاره‌ی پزیشكیان بۆ بكرێت. له‌و رووه‌شه‌وه زۆر گرنگه. له شه‌ڕی داعشدا ئه‌وانه‌ی بریندار ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری ده‌گوازرێنه‌وه بۆ باشوری كوردستان.
زیان به‌ر هاوڵاتیانی هه‌ر دوو دیوی سنوور ده‌كه‌وێت
به داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان زیان به‌ر هاوڵاتیانی هه‌ر دوو لا ده‌كه‌وێت. به‌تایبه‌تی رۆژئاوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش و ده‌وڵه‌تی تورك بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن. له‌لایه‌ن رژێمی سوریاشه‌وه گوشار هه‌یه. به‌تایبه‌تی له دابینكردنی خۆراك و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ره‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌كان له بازاڕ به‌رزببنه‌وه و هاوڵاتیانیان نه‌توانن پێداویستیه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن.
هه‌مان شت بۆ باشوری كوردستانیش راسته. ده‌روازه‌كانی سێماڵكا و وه‌لیدیش بۆ بازرگانی كه‌لوپه‌لی جیاجیا به‌كارده‌هێنرێت. گرانی رووده‌كاته بازاڕ. كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ژیان به تایبه‌تی پێداویستییه رۆژانه‌ییه‌كان داده‌نێت.
بانگه‌وازه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان
هه‌ندێك له‌و بانگه‌وازانه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كراون:
رۆدی محه‌مه‌د ئه‌مین به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باره‌ی داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری رایگه‌یاند، كه به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌یان په‌ده‌كه پێشخابور و ئه‌لوه‌لیدی داخستووه. ئه‌مین باسی له‌وه‌كرد، كه بۆ داخستنی ده‌روازه‌كه چالاكی دایكانی شه‌هیدان وه‌ك پاساو نیشاندراوه. رۆدی محه‌مه‌د رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره پێشتر دراوه و چالاكی خێمه‌هه‌ڵدان ته‌نیا وه‌ك پاساو به‌كارده‌هێنرێت.
حه‌سه‌ن كۆچه‌ر جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا باسی له‌وه‌كرد، كه په‌ده‌كه ده‌روازه‌ی سێماڵكای هه‌موو كات وه‌ك كارتێكی فشار به‌كارهێناوه و وتی، "ئێوه ناتوانن ئیراده‌ی گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌و جۆره بشكێنن. ئێمه پێداویستییه‌كانی خۆمان به هه‌ر جۆرێك بێت دابین ده‌كه‌ین".
به‌دران حه‌مۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) باسی له‌وه‌كرد، كه په‌ده‌كه به داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی پێشخابور هه‌وڵ ده‌دات پرۆژه‌ی دیموكراتیكی هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تێكبدات.
16هێز و حزبی نیشتمانی سوری رایانگه‌یاند، داخستنی ده‌روازه‌ی سێماڵكا له‌و دۆخه دژواره‌دا، ئازاری گه‌لی سوریا زیاتر ده‌كات. ئه‌و حزبانه داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری كوردستان كرد كه به بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه و ده‌روازه‌كه بكه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د خۆجه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان پلانی سیاسی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه نایانه‌وێت سه‌قامگیری له هه‌رێمه‌كه بێته ئاراوه.
سه‌رباری ئه‌و بانگه‌وازانه‌ش هه‌موو رۆژێك هاوڵاتیانی رۆژئاوا و باشوری كوردستان بانگه‌واز ده‌كه‌ن.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی په‌ده‌كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ناویه‌تی و ده‌ینێت ئیتر له ناو گه‌لی كورددا وه‌ك "نۆكه‌رایه‌تی" ده‌بینرێت. له هه‌موو ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی ده‌كرێن، داواكاری له په‌ده‌كه ده‌كرێت كه پاشگه‌ز ببێته‌وه و به خۆیدا بچێته‌وه.