دانپیادانانی میت لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس
بەڕێوبەرانی پایەبەرزی میت ئەرهان پەکچەتین و ئایدین گونەل، چۆنیەتی و فەرمان بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریسیان روونکردەوە.
بەڕێوبەرانی پایەبەرزی میت ئەرهان پەکچەتین و ئایدین گونەل، چۆنیەتی و فەرمان بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریسیان روونکردەوە.
بەڕێوبەرانی پایەبەرزی میت ئەرهان پەکچەتین و ئایدین گونەل، چۆنیەتی و فەرمان بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریسیان روونکردەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٣دا لە هەموو لایەکەوە تەنگاو بوو بوو و گورزی قورسی یەک لەسەر یەک بەردەکەوت، لەبەر ئەوەش لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە گۆشەگیرییەکی سەخت و قورس دا بوو، دەستی بە چاوپێکەوتن کرد.
ئۆجالان لەو پرۆسەیەدا لەگەڵ شاندەکانی دەوڵەت، شاندی ئیمرالی، شاندەکانی هەدەپە و کەجەکە کۆبوویەوە. چاوی هەمووان لەسەر ئەو چاوپێکەوتنانە و ئەو پڕۆسەیە بوو، کە ماوەیەکی زۆر بوو راوەستێنرابوو، چونکا پێشتر چاوپێکەوتنەکانی ئۆسلۆ هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
ئەردۆغان بڕیاری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی دا
بۆ ئەوەى چاوپێکەوتنەکان وەربچەرخێن بۆ سەر بناغەیەک بۆ چارەسەریی کێشەى کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا، ڕێبەری گەلی کورد هەوڵێکی زۆری دا. دوای ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شاندێک چوونە ئیمرالی و لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس ساکینە جانسز، نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆغان و ئەندامی بزووتنەوەی گەنجان لەیلا شایلەمەز شەهیدکران.
دوای ئەو کۆمەڵکوژییە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە میانەی چاوپێکەوتنەکانی ئیمرالیدا لێدوانی قورسی بۆ شاندی دەوڵەت و میت دا و وتی: "پێویستە ئەو کۆمەڵکوژییە ڕوون بکرێتەوە".
هەرچەندە تەقەکەر و پەلاپیتکەکێش عومەر گونەی دوای ماوەیەکی کەم لە کۆمەڵکوژییەکە دەستگیرکرا، بەڵام هێزە ڕاستەقینەکانی پشت تەقەکەرەکە ئاشکرا نەکران.
عومەر گونەی بکوژ بوو و لە ئەنقەرەوە فەرمانی پێکرا. پەکەکە و پاژک، تەیب ئەردۆغان و میتی تورک-یان بە بەرپرسیاری ئەو کۆمەڵکوژییە راگەیاند و بە لێدوانی توند ڕایانگەیاند، تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکرێتەوە.
لە دژی ئەو پلانانەی میت، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێڕیی شەهید ساکینە جانسز لەلایەن تیمە تایبەتەکانی گەریلاکانی هەپەگەوە دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا ٢ بەڕێوەبەری باڵای میت دەستگیرکران. هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا وردەکارییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
لە بەڵگەنامەیەکدا، کە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، کە فەرمانی تیرۆرکردنەکە لە لایەن ٤ بەرپرسی میتەوە دەرچووە. لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا، کە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا بڵاوکراوەتەوە، واژۆی بەرپرسانی میت ئۆ. یورەت، یو. ک، ئایک . س. ئاسال و هـ. ئۆزجان-ی لەسەر بوو.
هاوکات تۆمارێکی دەنگی بڵاوکرایەوە، کە لە تۆمارەکەدا عومەر گونەی لەگەڵ بەرپرسانی میت پلانی تاوانەکەیان دادەڕێژن.
چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکانی دادگا بۆ دۆسیەی کۆمەڵکوژییەکە، عومەر گونەی لە زیندانێکی فەرەنسادا گیانی لەدەستدا. ئەوان دەیاخواست بە مردنی گونەی کەیسەکە و دۆسیەکە پەردەپۆش بکەن و بیشارنەوە، بەڵام گەلی کورد و ژنانی کورد چەند ساڵ بە دروشمی "تۆڵەسەندنەوە و دادپەروەری" ڕژانە مەیدانەکان و داوایان کرد، هێزەکانی پشت کۆمەڵکوژییەکە دادگایی بکرێن.
لە دوای هەڵگیرسانەوەی شەڕی هەمەلایەنەی دەوڵەتی تورک لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥دا، لە باکوری کوردستان بەرخۆدانێکی گەورەی خۆبەڕێوەبەری دەستیپێکرد و لە ناوچەکانی گەریلاشدا چالاکیی بەرفراوان ئەنجامدران. لەو کاتەدا بەرخۆدێران و بەرەنگارەکانی خۆبەڕێوەبەری ٢ بەرپرسی میت-یان دەستگیرکرد.
ئەردۆغان فەرمانی بە میت کرد بەڕێوەبەرانی پەکەکە و کەجەکە پاکتاو بکات
تەیب ئەردۆغانیش فەرمانی تایبەتی بۆ میت دەرکرد و وەک کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا داوای لەناوبردن و پاکتاوکردنی بەڕێوەبەرانی باڵای پەکەکە و کەجەکەی کرد. ئەردۆغان و تیمەکەی وتیان: "تا نیسانی ٢٠١٧ پەکەکە کۆتایی پێدێت و ئیدی کەس ناتوانێت ناوی پەکەکە لە ماوەی ئەمساڵدا بێنێتە سەر زمان" بەو لێدوانە گرنگیی ئەو چەمکە پاکتاوکارییەیان خستەڕوو.
میت قسەی لەگەڵ عومەر گونەی کرد
لە سەرەتادا، تۆمارێکی دەنگ لە ساڵی ٢٠١٤دا بڵاوکرایەوە. لەو تۆمارەدا ئەوە هەبوو، کە عومەر گونەی لەگەڵ ٣ سیخوڕی تورک پلان بۆ کۆمەڵکوژییەکە دادەڕێژن. راستبوونی ئەو تۆمارە لەلایەن پۆلیسی پسپۆڕی فەرەنساوە پەسەند و پشتڕاستکرایەوە.
بەرپرسانی باڵای میت، کە لەلایەن هەپەگەوە دەستگیرکراون، ئەو تۆمارە و قسەکانی ناو تۆمارەکەیان پشتڕاست کردەوە.
بەرپرسی باڵای میت ئەرهان پەکچەتین
ئەرهان پەکچەتین بەڕێوەبەری دەستگیرکراوی میت لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییە دەڵێت:
ئوگور قائان ئایک:EBF (سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری جیاکاری ڕەگەزی لە دەرەوەی وڵات)
بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەراسیۆن: ئۆغوز یورەت
کارمەندی راهێنراوی لقی ئۆپەراسیۆن: ئایهان ئۆران
هەروەها ئەو تۆمارە دەنگییە، کە لە ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە و کاتێک گوێم لەو دەنگە گرت، زانیم ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن ٣ کەسی ستافەکەمانەوە ئەنجام دراوە، ئوگور قائان ئایک سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری جیاکاری ڕەگەزی لە دەرەوەی وڵات (EBF)، سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو فەرمانگەیە ئۆغوز یورەت و کارمەندی راهێنراوی ئەو بەشە ئایهان ئۆران-ەوە پلانی بۆ دانراوە و جێبەجێ کراوە، چونکە من دەنگی ئەوان دەناسم.
بە بەڵگەوە کۆمەڵکوژییەکەی میت لە پاریس پشتڕاستکرایەوە
ئەم لێدوانانەی بەڕێوبەری میت ئەرهان پەکچەتین بە ڕوونی ئەوەى دەرخست، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا کۆمەڵکوژی دژی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لەلایەن میتی دەوڵەتی تورکەوە بە سەرۆکایەتیی تەییب ئەردۆغان ئەنجام دراوە.
بەڕێوبەری میت ئەرهان پەکچەتین ئەوەشی خستەڕوو، عومەر گونەی ئەندام و ستافی میتە: "لە ئۆتێلێکی ئەنقەرەدا چاوپێکەوتنی زانیاری وەرگرتن لەگەڵ عومەر گونەی ئەندام و ستافی میت ئەنجامدراوە و تۆمارە دەنگییەکە لە ئۆتێلەکەدا تۆمار کراوە".
دانپیادانانە گرنگەکانی بەڕێوبەری میت
لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بەڵگەنامەی فەرمانی کوشتنەکە، کە بۆ تەقەکەر عومەر گونەی نێردراوە، بڵاوکرایەوە. بەڕێوەبەرانی میت دووپاتیان کردەوە، کە ئەم دۆکیومێنتە ڕاست و دروستە:
"بە دڵنیاییەوە، ئەم جۆرە کوشتنانە هەستیارن. بابەتێکن، کە دەبێت لە بەرزترین ئاستدا بڕیاری لەسەر بدرێت. ژمارەیەکی کەم لە ئەندامان لەو فەرمان و بڕیارە ئاگادار دەکرێنەوە".
ئەرهان پەکچەتین دووپاتی دەکاتەوە، ئەو بەڵگەنامەیەی میت، کە لە میدیاکاندا بڵاو کراوەتەوە ڕاستە. لەسەر ئەم بەڵگەنامەیە، کە بەناونیشانی 'داواکاری' لەناو میتدا هەیە و بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند:
"پێویستە یاداشتی داواکارییەکە بگاتە دەستی موستەشاری میت (سەرۆکی میت). موستەشاریش بۆ داواکارییەکە پرسیار لە سەرۆک کۆمار دەکات. پێم وانیە، کە موستەشار بە تەنها خۆی ئەو بڕیارە بدات، چونکا ئەو کێشانەی دەتوانرێت ببێتە هۆی روودانی کێشەی نێونەتەوەیی. ئەویش لە کاتێکدا، کە گفتووگۆی ئاشتی بەڕێوەدەچوو. نەک ئایهان ئۆران، بەڵکو دەبێت بەڕێوبەری بەشەکە داواکارییەکەى ئامادە کردبێت. ئوغور قائان ئایک سەرۆکی بەشەکەیە، داواکارییەکە دەگاتە ئەو و ئەویش بۆ کەسانی تر، کە بەرپرسیارییان زیاترە بەرزی دەکاتەوە، کە ئەویش سەباحەدین ئاسال جێگری سەرۆکە ئەوە دەگاتە سەباحەدین ئاسال. ئەگەر هەڵە نەبم سەباحەتین ئاسال لەو کاتەدا لە وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ محەمەد دەروێش ئۆغڵو بەشداری چاوپێکەوتنەکانی ئاشتی دەبوو. دوای سەباحەدین ئاسال، لەو کاتەدا هالوک ئۆزجان سەرۆکی هەواڵگریی گشتی (GÎB) بوو. سەرکۆی هەواڵگریی گشتیش ئەوە دەنێرێت بۆ یاریدەدەری سەرۆکی میت. یاریدەدەری سەرۆکیش، دەیداتە دەست سەرۆکی میت. بەو شێوەیە بەڵگەی داواکارییەکە دەگەڕێت. ئەمە کارێک نییە، کە یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هەواڵگریی گشتی بتوانێت ئەنجامی بدات. دەبێت بگاتە دەستی سەرۆک و موستەشار و ئەویش پەسەندی بکات".
ناوەکان لە بەڵگەکەى میت دا
لە ژێر بەڵگەنامەی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢، واژۆی بەڕێوەبەرانی میت هەبوو.
لە ژێر بەڵگەنامەکەدا ناوی سەرۆکی بەش ئۆ. یورەت، سەرۆکی فەرمانگەکە یو. ک. ئایک، جێگری سەرۆک س. ئاسال، سەرۆک هـ. ئۆزجان هەبوو.
بەڕێوەبەرانی میت، کە لە ئۆپەراسیۆنی هەپەگە دا دەستگیرکراون ئەو کەسانە دەناسن و ئەم زانیارییانەیان پێشکەش کرد:
"ئیمزای ئۆ. یورەت، هی ئۆغوز یورەتە. ئۆغوز یورەت ئێستا سەرۆکی بەشی میتە لە وان. ئەو کاتە بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەراسیۆن بوو.
ئو. ک-یش، ئۆگور قائان ئایکە. ئێستا سەرۆکی کاروباری تایبەتە. لەو کاتەدا سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری جیاکاری ڕەگەزی لە دەرەوەی وڵات (EBF) بوو.
س. ئاسال-یش سەباحەدین ئاسالە و ئێستا جێگری موستەشارە (سەرۆکی میتە) بۆ هەواڵگریی ستراتیژی. ئەو کاتە جێگری سەرۆکی بەشی کاروباری جیاکاریی ئیتنیکی بوو.
ئەو ئیمزایانە، کە لەو داواکارییەدا هەن، ئیمزای ئەو کەسانەن".
سەباحەدین ئاسال ستراتیژترین کەسی ئەردۆغانە!
ناوی جێگری سەرۆک، سەباحەدین ئاسالە، کە ناوەکەی لەژێر بەڵگەنامەکەدایەوە، ئەوە سەرنجڕادەکێشە، چونکە سەباحەدین ئاسال لە کۆبوونەوەکانی ئیمراڵیدا لە شاندی دەوڵەت دایە و لەگەڵ محەمەد دەروێش ئۆغڵو سکرتێری ئاسایشی گشتی بە ناوی میتەوە بەشداری دانوستانەکانی ئاشتی بوو.
سەباحەدین ئاسال لەبارەگای میت لەئەنقەرا چاوی بە عومەر گونەی کەوتبوو.
ئەو بەرپرسانەی میت، کە لەلایەن هەپەگە دەستگیرکرابوون، لە لێدوانەکانیاندا ڕایانگەیاند، پلانی کۆمەڵکوژی پاریس لە بارەگای میت لە ئەنقەرە داڕێژراوە. بلیتی فڕۆکەکەی عومەر گونەی لە ئاژانسی گەشت و گوزاری میت دا کڕدراوە.
بەڕێوبەری میت ئەرهان پەکچەتین لە لێدوانەکەیدا لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت:
عومەر گونەی کارمەند و ستافی میت
"کارمەندێکی زانیاری بەناوی عومەر گونەی لە هۆتێلێکی ئەنقەرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا، تۆماری دەنگ لە هۆتێلەکە تۆمار کراوە".
ئەم زانیارییە سەرنج ڕاکێشانەی خوارەوە لەسەر شێوازی رێکخستنی فڕۆکەکەی عومەر گونەی و رێکخستنی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس خرانەڕوو:
"لەسەر ئاستی تیرۆرەکە، کاتێک لە میدیاکاندا ئاشکرا بوو، کە هاتووەتە ئەنقەرە و گەڕاوەتەوە بۆ پاریس و بلیتی گەڕانەوەى بۆ پاریس کڕیوە، کاتێک روونبوویەوە عومەر گونەیە، ئەوان (فەرەنسیەکان) دەربارەی بابەتەکە داوای زانیارییان کرد و هەتا ئەو شوێنەی من بزانم هیچ وەڵامێکی ئەو داواکارییانە نەدراوەتەوە. پێم وایە ئاسایشی فەرەنساش نامەیەکی بۆ ئاسایشی تورکیا ناردووە. هەروەها ئاسایش کاری لەسەر کردووە و بلیتەکەى عومەر گونەی لە ئەنقەرە بۆ پاریس بە ژمارەی پی ئێن ئێن چاودێری کردووە. ئەوە دەگاتەوە ئەو ئاژانسە، کە بلیتەکەى لێ کڕیوە، ئەویش ئاژانسی هێڵی ئاسمانی تورکە. ئەو ئاژانسە، دەزگایەکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای یەنی محەلە و لەوێ ئەندامان و ستافی ڕێکخستنی میت بلیتیان پێدەدرێت. من شوێنی ئەوم نەدیوە. ئێمە تەنیا تەلەفۆنەکەی بۆ دەکەین و ئەویش بلیتەکەمان بۆ دابین دەکات و ژمارەی پی ئێن ئێن –ی لێدەدات. بلیتەکە لەوێوە کڕدرا، لە ئاژانسەکەوە لە بارەگاکەى میت لە ڕۆژئاوای یەنی محەلە. نە لە ناو رێکخستن، بەڵکو لە بارەگاکەدا بلیتی گەڕانەوەی عومەر گونەى بۆ پاریس کڕدراوە".
ئەردۆغان پیرۆزبایی لەو کەسانە کرد، کە کۆمەڵکوژییەکەیان ئەنجامداوە
بەڕێوەبەرانی میت ڕایانگەیاندووە، ئەو کارمەندانەی میت، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسیان ئەنجامدا و تیادا بەشداربوون لەلایەن ئەردۆغانەوە پیرۆزباییان لێکراوە و پلەکانیان بەرزکراونەتەوە
ئەرهان پەکچەتین لەم بارەیەوە دەڵێت:
"ئەو سێ کەسە پاش ماوەیەک، ئوگور قائان ئایک وەک نوێنەری دەوحە دیاریکرا. هەروەها ئۆغوز یورەت وەک سەرۆکی بەشی ئی تی ئای (ETÎ) دەستنیشان کرا. ئایهان ئۆرانیش پاش ماوەیەک بە شێوەیەکی یاسایی هەڵبژێردرا بۆ ئەسینا. ئەو بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک مایەوە. هەروەها ئۆغوز یۆرەت بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی وان دەستنیشان کرا. ئوگور قائان ئایکیش وەک بەرپرسی کاروباری تایبەت دەستنیشان کرا، پلەکەیان بەخێرایی بەرزکرایەوە. ئایهان ئۆرانیش لە ڕێکخراوەکە دەرکرا".
بە دانپێدانانەکان و بەلگەنامەکان ئەوە سەلمێنرا، کە میت پلانی داڕشتووە و کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی ئەنجام داوە.
سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی تورک (میت) ئیسماعیل حەقی پەکین لە ١٦ی شوباتدا لە کەناڵی سی ئێن ئێن وتبوی، پێویستە بەڕێوەبەرانی کەجەکە لە قەندیل بکرێنە ئامانج، کوردانى ئەوروپای کردبووە ئامانج و وتبوی: "هەندێک بناغە و بنەما لە ئەوروپادا هەیە، ئێمە دەبێت شتێک لەو بنەمایانە لە ئەرووپا بکەین. بەڵێ، پێشتر ئەوە لە پاریس ئەنجامدرابوو، بەڵام..".
ژ.ت