داعش لە داقوق هێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

دەرنگانێکی شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە قەزای داقوقی پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و هێرشەکەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، چەتەکانی داعش درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بە سوود وەرگرتن لە کەش و هەوای تەم و مژاویی ناوچەکە لە گوندی عوزێر و ناوچەی جبخانی قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە.

سەرچاوەیەکی نزێک لە ڕووداوەکە لە قەزای داقوقەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، لە کاتی هێرشی چەتەکان بۆ سەر پۆلیس شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و بەو هۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و ٤ پۆلیسی تریش برینداربوون.

ژ.ت