داواکارییەک لە پانۆسەوە: با بەشداری ڕێپێوانی گەملیک ببین
لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەلایەتی ناوچەی پانۆس، داواکرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان بەشداری ڕێپێوانی پانۆس ببن.
لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەلایەتی ناوچەی پانۆس، داواکرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان بەشداری ڕێپێوانی پانۆس ببن.
داواکاری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و کۆتایی هاتنی گۆشەگیری لەسەر زیندانیان، ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە بە پشتیوانی کۆمەڵەی و هاوکاری بۆ بنەماڵەی زیندانیانی (توهای-دەر)، کۆمەڵەی کەلتوور و یکێتی بنەمالە و خزم و کەسوکاری زیندانیان (مەبیا-دەر) لە گەملیک "ڕێپێوانی ئازادیی" ئەنجام دەدرێت. خەبات بۆ بەشدار بوون لە ڕێپێوانەکە بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچەی پانۆسی ئاگری کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا کە لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هۆنەری سەرحەد ئەنجامدرا، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لە ئاگری سیری ساکیک، بەشێکی زۆر لە ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و گەلی ناوچەکە بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون.
دوای ڕێزگرتن لەو شەهیدانەی کە لە ڕێگای تێكۆشان بۆ ئازادی و دیمۆکراسیدا شەهید بوون، حەنیم کایا هاوسەرۆکی مەبیا-دەر قسەی کرد و وتی: هەموومان قەرزاری ئەم تێکۆشانەین. دەبێت خاوەونداری بکەین لەبەرێز ئۆجالان کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختدا ڕاگیراوە. بەم بۆنەیە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە بۆ ئازادی جەستەیی بەرێز ئۆجالان بە ڕێپێوان بەرەو گەملیک دەرۆین. دەبێت هەموو بنەماڵەکانمان بە شێوازێکی بە هێز بەشداری ئەم ڕێپێوانە مێژووییە ببن. دەبێت ئێمە بە درۆشمی "ئازادی ئۆجالان ئازادی گەلانە" برژێینە سەر شەقامە.
هاوسەرۆکی تووهای-دەر، چەتین ئویار دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیریەکان لە هەموو بوارەکانی ژیان دا بلاو بۆتەوە.و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "ئێمە بە تێکۆشانێکی ڕێکخستن کراو ئازادی و ئاشتی بنیات دەنێین. تەنیا ٢ جار تەلەفۆنی بۆ کراوە و جگە لەوە هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەڕێز ئۆجالان دەست نەکەوتووە. دەبێت هەموومان لە گێملیک بە یەک دەنگ هاوار بکەین. تا ئۆجالان ئازاد نەبێت، دانیشتن خەوتن حەرامە. تا بەڕێز ئۆجەلان ئازاد نەبێت ئێمە دانانیشین و بە ئاسانی خەومان لێ ناکەوێت. ئویار داوای لە هەموو لایەک کرد بەشداری ئەم ڕێپێوانەببن و وتی: ١٨ی تشرینی دووەم ڕۆژی ئاشتی و ئازادییە، دەبێت بە ملیۆنان کەس لە گەملیک کۆببنەوە.
دایکی ئاشتی گونەش تۆزان قسەی کرد و وتی: "کوڕەکەم لە زینداندایە. سزاکەی کۆتایی هاتووە بەلام تا ئێستا ئازاد نەکراوە. ئێمە ئەم سوکایەتیانە قبوڵ ناکەین. ئێمە ئەم دڕندەییە قبوڵ ناکەین".
هاوسەرۆکی هەدەپ لە پانۆس ئەحمەد ئێگە دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیرییەکە "تاوانێکە دژی مرۆڤایەتییە" و داوای لە هەموو کەسێک کرد کە لە بەرام ئەم گۆشەگیریەدا بێدەنگ نەبن و دەنگیان بەرز بکەن.