دایکە گوڵە بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا
دایکە گوڵستان ئالاگاش کە بە «دایکە گوڵە» دەناسرێت و یەکێکە لە دایکانی ئاشتی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دایکە گوڵستان ئالاگاش کە بە «دایکە گوڵە» دەناسرێت و یەکێکە لە دایکانی ئاشتی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دایکە گوڵستان ئالاگاش، ناسراو بە «دایکە گوڵە»، یەکێک لە دایکانی ئاشتی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دایکە گوڵە بەهۆی توشبوونی بە جەڵتەی مێشک دوو هەفتە لە نەخۆشخانەیەکی دیلۆک چارەسەر وەردەگرت، دوێنێ گیانی سپارد.
لە ساڵی ١٩٩٣، ئالاگاش و بنەماڵەکەی بە فشاری دەوڵەت لە گوندی ئەرکەنتی دەڤەری بەرواری لە سێرت گوازرانەوە بۆ ئەدەنە، ئالاگاش لەوێشدا بۆ ئاشتی تێکۆشا. کوڕێکی ئالاگاش لە ڕیزەکانی پەکەکە بوو، لە ساڵی ١٩٩٩ شەهیدکرا و تەرمەکەی نەدۆزرایەوە. ئالاگاش چەندین جار بەشداربووە لە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن دژ بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاریی نێو زیندانەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد.
هەروەها ئالاگاش لە چالاکییەکانی قەڵغانی مرۆیی بەشداربووە، هاوکات بەشداربووە لە ڕێپێوانەکانی جودی و دۆڵی قەسابان. دوایین جار، لە کۆمەڵکوژییەکەی گارە ئەنقەرە قاچی بریندار بوو.
ف.ق