دایکانی شاری وان لە چاوەڕوانی دادپەروەریدان: با گۆشەگیری کۆتایی بێت
ئێشکگریی دادپەروەری توهایدەر لە شاری وان لە ٧ــەمین ڕۆژی دایە. دایکان داوا لە حکومەت دەکەن داواکاری زیندانییەکان قبوڵ بکات.
ئێشکگریی دادپەروەری توهایدەر لە شاری وان لە ٧ــەمین ڕۆژی دایە. دایکان داوا لە حکومەت دەکەن داواکاری زیندانییەکان قبوڵ بکات.
لە شاری وان، بۆ پشتگیری لە مانگرتنی زیندانەکان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی توهایدەر هەفتەی ڕابردوو ئێشکگریی دادپەروەری دەستپێکرد و بەردەوامە. دایکانی ئاشتی لە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئێشکگریی دادپەروەری یەک هەفتەیی قسەیان بۆ ئاژانسی فورات کرد و داوایان لە حکومەت کرد کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت و داواکارییەکانی زیندانیانی مانگرتن لە خواردن جێبەجێ بکات.
"با هەموو دایکان کۆببینەوە و کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنین"
عەینی عەتابای، چالاکوانی ئێشکگریی دادپەروەری دەڵێت:"ئێمە لێرە ئێشکگریی دەکەین، چونکە ڕۆڵەکانمان مانیان لە خواردن گرتووە و گۆشەگیرییەکی توند لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەیە، ساڵانێکە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی نەیانتوانیوە چاویان پێی بکەوێت گۆشەگیری لەسەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەبرێت، هەر بۆیە دەمانەوێت گۆشەگیری کۆتایی پێبێت و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە، لە هەموو مانگرتنێکدا دەیان کەسمان گیان لەدەست دەدەن، با ئەمە ڕوونەدات، ڕۆڵەکانمان مانیان لە خواردن گرتووە و ئێمە کۆبووینەتەوە بۆ پشتیوانیان دەکەین، با چارەسەری دەست پێبکات، گۆشەگیری لاببرێت، با کەس نەمرێ، بانگەوازی لە هەموو دایکان دەکەین؛ دەبێت دایکانی کورد و تورک بۆ ئاشتی کۆببنەوە، ئەم شەڕە زیان و ئازاری بە هەمووانی داوە، با چیتر ڕۆڵەی دایکان نەمرێت، با هیچ دایکێک نەگری، لەم ٤٠ ساڵەدا شتی زۆرخراپ ڕوویداوە، منداڵ، گەنج مردن، ئێمە دەڵێین: "ئیتر بەسە، ئارامیی و دادپەروەریمان دەوێت، ئێمە لەم خاکەدا لەدایک بووین، و لەم خاکەدا ژیاوین، بێگانە نین، ئێمە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاکەین."
'با گەلەکەمان خاوەنداری لە زیندانییەکان بکات
یەڵدز تونجەر، دایکی ئاشتی لە چالاکوانانی ئێشکگریی دادپەروەری، وتی:" سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانەکان دەکەین. وەک دایک دەڵێین با کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت، گەلی کورد هەموو ئەم داواکارییەی دەوێت و ئێمە لێرە دەنگی ئەوانین، دایکان بۆ ئاشتی و دادپەروەری لێرەن، گەلی کورد نابێت بێدەنگ بێت وەک دایک دەمانەوێت دەوێت گەلەکەمان خاوەنداری لە زیندانییەکان بکەن."