دایکی هۆگر باتوی زیندانیکراو: ژیانی کوڕەکەم لە مەترسیدایە

بنەماڵەی هۆگر باتو، کە دەست و قاچیان لە زیندانی جۆری ئێس لە ئیدر بەستبووە و ئەشکەنجەیان دابوو، بۆ "دەستێوەردانی خێرا" سەردانی وەزارەتی دادیان کرد.

بنەماڵەی هۆگر باتو، کە دەست و قاچیان لە زیندانی جۆری ئێس لە ئیدر بەستبووە و ئەشکەنجەیان دابوو، بۆ "دەستێوەردانی خێرا" سەردانی وەزارەتی دادیان کرد.

هۆگر باتوی زیندانیکراو لە زیندانی ژمارە ١ی ئامەدەوە دوورخرایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێس ئیدر لە ئیدر و لە کاتی دوورخستنەوەکەیدا دەست و قاچیان بەستبووە و لە کاتی چوونە ناو زیندانەکەدا لێیاندا بوو و بە زۆر رووتیان کردبووە و پشکنینیان بۆ کردبوو و بردبوویان ناو زیندانەکە، باتو لەدژی ئەو پێشێلکارییانە ١٩ رۆژە دەستی بەمانگرتن لەخواردن کردووە و مانگرتنەکەى بەردەوامە.

ئەو پاسەوانانەی، کە سەری باتویان شکاندبوو و ئەشکەنجەیان دابوو، پێیان وتوە: "تۆ هێشتا خۆتت نەکوشتوە؟".

دایە زاهیدە دایکی باتو سەردانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیدە) و کۆمەڵەی پارێزەرانی وان و ئیدر و وەزارەتی داد کرد و لە دژی ئەو پێشێلکاریانەى لە دژی کوڕەکەى ئەنجام دەدرێن سکاڵای تۆمار کرد.

دایە زاهیدە باتو ڕایگەیاند، کوڕەکەی ئەشکەنجە دەدرێت و ماوەیەکە زۆر خراپ مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و پێشێلکاریی زۆری بەرامبەر ئەنجام دەدرێت. ئیدارەی زیندان خۆکوشتن بەسەر کوڕەکەیدا دەسەپێنێت.

 

دایکی باتو لە سکاڵاکانیدا ڕایگەیاند، "من نیگەرانیم هەیە ژیانی کوڕەکەم لە مەترسیدایە و دەبێت دەستبەجێ دەستوەردان بکرێت. لەبەر ئەوەش دەمەوێت دەستبەجێ رێوشوێن بگیرێتە بەر و لێکۆڵینەوە لە تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەو پێشێلکاری و هەڕەشانە بکرێن".

ژ.ت