دایکی پژمان فاتحی بەیادی چوار زیندانی لەسێدارەدراو نەمامی ناشت

دایکی یەکێک لەو چوار زیندانیەی لە ٢٩ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدران، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و تێکۆشەر چوار نەمامی ناشت.

ئەفسانە یوسفی دایکی پێژمان فاتحی کە ٢٩ی کانونی دووەمی ئەمساڵ کوڕەکەی لەگەڵ هەریەک لە موحسین مەزڵوم، محەمەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدرا، بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی تێکۆشەر و رەنجدەر و بە یادی ئەو گیانبەختکردووانە چالاکیەکی واتاداری ئەنجامدا.

دایکی پێژمان فاتحی بە یادی رۆڵەکەی و سێ گیانبەختکردووەکەی دیکە، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان ٤ نەمامی ناشت و رایگەیاند، "ئەم چوار گیانبەختکردووە نەمردوون و وەک ئەم چوار نەمامە گەشەدەکەن و لە بیرەوەریەکاندا بە زیندوویی دەمێننەوە".

هـ . ب