دایکی یاریزانێکی ئامەد سپۆر لەبەر سرودی تورک هەڵنەستایەوە و بەوهۆیەوە دەستگیرکرا
فاتمە ئایدن دایکی یاریزانی یانەی ئامەد سپۆر ئۆکتای ئایدن لەبەر ئەوەی لەبەر سروودی تورک هەڵنەستانبووەوە، دەستگیرکرا.
فاتمە ئایدن دایکی یاریزانی یانەی ئامەد سپۆر ئۆکتای ئایدن لەبەر ئەوەی لەبەر سروودی تورک هەڵنەستانبووەوە، دەستگیرکرا.
ئامەد سپۆر کە لە کۆمەڵەی سوری لیگی دووەمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیادا یاری دەکات و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی ئەم وەرزەیە، لە هەفتەی ١٢یەمینی لیگەکەدا لە یاریگای خۆی رووبەڕووی ئەتیمەسگوت بەلەدیەسی سپۆر بووە.
یاریەکە لە یاریگای تاهیر ئەلچی بەڕێوەچوو و بەهەزاران هاندەری ئامەد سپۆر ئامەدەبوون. فاتمە ئایدن دایکی یاریزانی ئامەد سپۆر ئۆکتای ئایدن بە پاساوی ئەوەی کە لەکاتی دەستپێکردنی یاریەکەدا لەبەر سرودی تورک هەڵنەستاوەتە سەرپێ، دەستگیرکرا.
فاتمە ئایدن دوای رێکار و لێپێچینەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، ئازاد کرا.
هـ . ب