'دەبێت گۆشەگیری بشکێنین، خاوەنداری لە چالاکییەکان بکەین'
دایکان لە ئێشکگریی دادپەروەریدا ڕایانگەیاند، کە پێویستە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و داوای خاوەنداریان لە چالاکییەکەدا دەکەن.
دایکان لە ئێشکگریی دادپەروەریدا ڕایانگەیاند، کە پێویستە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و داوای خاوەنداریان لە چالاکییەکەدا دەکەن.
ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ ناوەندی جیهان هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"یان دەستپێکرد. هەڵمەتی ئازادی، سەرەتا لە کوردستان، لە ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و ئەفریقا پەرەی سەند. زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا، لە چوارچێوەی تێکۆشانی ئازادی، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی ئازادی و چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن، لە ناوەندی زۆربەی شارەکان ئێشکگریی دادپەروەری دەستی پێکرد. یەکێک لەو ناوەندانە ئامەدە. دایکانی بەشدار لە ئێشکگریی دادپەروەری هەڵسەنگاندنیان بۆ هەڵمەتەکەیان کرد.
"با پێکەوە کۆتایی بەم ستەمە بێنین"
مریەم سۆیلو دایکی یەکێک لە زیندانیان بەناوی ئامینە کایا کە لە زیندانی ژنانی بەکرکۆیا لە ئەستەنبوڵ ڕاگیراوە، سەرنجی بۆ گوشاری سەر زیندانییەکان ڕاکێشاو و دەڵێت:"ئەو شتەی کە زیندانیانی لە زیندانەکاندا بە زیندووی هێشتووتەوە، تێکۆشان و مۆڕاڵیانە، چونکە من ٩ ساڵ لە زینداندا ماوم، زۆر باش بارودۆخی ئەوێ دەزانم. گۆشەگیرکردنی زیندانییەکان دابڕانێکی زۆر سەختە. لە سایەی ئیرادە و تێکۆشانی زیندانیان، دوژمن ناتوانێت ئیرادەی هیچ کەسێک بشکێنێت، ئەم ئیرادەیە ئەوان بە زیندووی دەهێڵێتەوە. قارەمانەکانمان وەک مەزڵوم دۆغان و کەمال پیر زنجیری ستەمیان پساند و زیندانیان کردە ناوەندی پەروەردە. ئەمڕۆ دوژمن گۆشەگیرییەکی بێ وێنە بەسەر زیندانییەکاندا دەسەپێنێت. پێویستە هەمووان باش بزانن کلیلی ئاشتی و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. هەتا ڕێبەری کورد ئازاد نەبێت، نە گەلانی تورکیا و نە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئازاد نابن. ئەمڕۆ هەمووان لەژێر گۆشەگیریدان، نابێت هیچ کەسێک لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بێدەنگ بێت. ئێمە وەک دایکانی کورد دژی هەموو زوڵم و ستەمێکین. لێرەوە بانگەوازی لەو کوردانە دەکەم کە خزمەتی دوژمن و سیستەم دەکەن. ئەو دڕندەییەی بەسەرماندا ئەنجام دەدرێت، بەهۆی ئێوەیە. ئەوانەی خیانەت لە نەتەوە و شوناس، گەل و دایکی خۆیان دەکەن، ڕۆژێک ئێوەیش ڕووبەڕووی ئەم ستەمکارییە دەبنەوە. بانگەوازی من بۆ هەموو مرۆڤایەتی ئەمەیە؛ وەرن لەگەڵ کورد یەکبگرن و با پێکەوە کۆتایی بەم زڵم و ستەمە بهێنین".
هەرکات دادپەروەری دەستی پێکرد هەمووان ئازاد دەبن'
هەروەها ئەسما سەیدئۆغڵو ڕایگەیاند، کە بۆ پشتیوانی لە دایکانی چاودێری دادپەروەری بەشداریی لە چالاکییەکە کردووە و وتی: ئەمڕۆ لێرەم بۆ پاڵپشتی لە مرۆڤایەتی، ئاشتی، دادپەروەری و ئازادی. داوا لە هەموو گەلی کوردستان دەکەم پشتیوانی هەڵمەتەکە بکەن. ئەمڕۆ گەلی کورد بۆ دادپەروەری دەبێت خاوەنداری لەیەکتر بکەن. با بە دەنگێکی بەهێز لە هەموو لایەکی کوردستانەوە پشتیوانی لەم بەرخۆدانە بکەین. ئەمە بەرخۆدانی هەموومانە بۆ دادپەروەری. هەرکات دادپەروەری دەستی پێکرد، هەموومان ئازاد دەبین".
'هە تا گۆشەگیری دەشکێت، چاودێری دادپەروەری بەردەوام دەبێت'
هەروەها دایکی زیندانی نەخۆش سولحیە ساروهان ڕایگەیاند، کە وەک دایکێک بۆ ڕۆڵەکانی تێدەکۆشم و وتی:"تاکە داواکاری زیندانیانی ناو زیندان ئەوەیە کە ئێمە پشتیوانیان بکەین. مەبەست لە زیندانیان شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان و زیندانییەکانە. ئەمڕۆ لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هەموو گەلی کورد گۆشەگیر کراوە. بە کەیفی خۆیان ڕۆڵەکانمان دادگایی دەکەن و دەیانخەنە ژووری تاکەکەسیەوە. وەک دایکان دادپەروەری و یەکسانیمان دەوێت. ئێمە دەمانەوێت گۆشەگیری لە زیندانەکاندا بشکێنین. ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە سەر ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگیراوە. داواکاری سەرەکیمان ئەوەیە کە زانیاری لێ وەربگرین و گۆشەگیرییەکە بشکێنین".
'دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان ئازاد بکرێت'
هەروەها ئاکلیمە حەناس ڕایگەیاندووە، تا ئەو کاتەی گۆشەگیریی ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵنەگیرێت، ئێشکگریی دادپەروەری بەردەوام دەبێت و وتی:"ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ شکاندنی گۆشەگیریی" بەڕاستی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرایەتیمان هەیە. دەبێت کۆتایی پێ بهێندرێت. دەمانەوێت سەرۆکمان ئازاد بێت. ڕۆڵەکانمان لە زیندانەکاندا بە جەستەیان شەڕ دەکەن. ئەوانیش مافیان هەیە، دەمانەوێت داواکارییەکانی زیندانیان جێبەجێ بکرێت".