'دەبێت لە پێناو چارەسەریدا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
جەیلان ئاکچا پەرلەمانتاری بازنەی ئامەدی دەم پارتی ڕایگەیاند، هۆکاری قەیرانی ئابووری چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد و بوونی شەڕە، وتیشی:" چارەسەر ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلانە."
جەیلان ئاکچا پەرلەمانتاری بازنەی ئامەدی دەم پارتی ڕایگەیاند، هۆکاری قەیرانی ئابووری چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد و بوونی شەڕە، وتیشی:" چارەسەر ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلانە."
جەیلان ئاکچا پەرلەمانتاری بازنەی ئامەدی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، ڕایدەگەیەنێت، بە پێی شەڕ و داگیرکاری بودجە ئامادە دەکرێت، چونکە بێ چارەسەری دەسەپێنرێت و دەڵێت:"گۆشەگیری پرسێکی یەکلاکەرەوەیە، بە سەرەڕاستکردنەوەی مەرجەکانی دانوستانکاری سەرەکی دەتوانن پرسی کورد چارەسەر بکەن. دانوستانکاری سەرەکی ئەم پرۆسەیە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە، دەبێت ئازاد بکرێت."
پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان جەیلان ئاکچا سەبارەت بە دانیشتنەکان لەسەر بودجە و مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان قسەی بۆ ئاژانسی ئاژانسی فورات کرد. ئاکجا سەرنجی دایە سەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و چالاکییەکانی چاودێری دادپەروەری کە بە پێشەنگایەتی کەسوکاری زیندانیان بەردەوامە و ئاماژەی بەوەدا کە قەیرانی ئابووری و گۆشەگیری بەیەکەوە گرێدراوە.
ئاکچا ئاماژەی بەوەدا کە داخوازی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'ی زیندانیان و کەسوکاری زیندانییان بەهەمان شێوە داخوازی دەم پارتیە و وتی:"وەک دەم پارتی، چ لەڕووی سیاسی و چ لەڕووی یاساییەوە داوای ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەکەین، لە ڕۆژی دیل گرتنیەوە هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ هیچ دۆخ و هەڵوێستێکی ڕوون سەبارەت بە مافەکانی بەڕێز ئۆجالان دیار نییە، لە لایەنی سیاسییەوە، بۆ چارەسەری کێشەی کورد دەبێت بتوانێت بەبێ ئاستەنگی پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە بێت، دەبێت هەلومەرجی بۆ دروست بکرێت، چونکە ئێمە پارێزەری ئاشتی و یەکسانین بۆیە داوای ئازادی بەڕێزیان دەکەین."
لە درێژەی قسەکانیدا ئاکچا سەرنجی بۆ بەرگرییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تەنیا پاراستنی تەکنیکی دۆزیەوە؛ بەڵام کێشەی کورد بە پاراستنی تەکنیکی ڕوون ناکرێتەوە. ئاکجا وتی:"بەڕێز ئۆجالان لە یەکێک لە بەرگرییەکانیدا ئاماژەی بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) کردووە و وتی کە( DMME )تەنها پاراستنی تەکنیکی قبوڵ کردووە؛ سەبارەت بە کەموکوڕی لە بابەتەدا کرد و وتی:"بەڕاستی دەبێت DMME بنەمایەک بۆ پاراستنی سیاسی دیاری بکات، بۆ ئەوەی ئەم هەلومەرجانە دروست بکرێت، دەبێت دەست بەگۆڕانکاری بکرێت، لەم چوارچێوەیەدا ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان مەرجێکە بۆ ئەوەی دانوستانەکان دەست پێبکات."
ئاکجا ئاماژەی بە کۆبوونەوە تایبەتەکانی بودجە کرد و ڕایگەیاند، کە دەم پارتی سەرەنج و بۆچوونی لە سەر هەموو کۆبوونەوەکان بووە و ئەوەی خستەڕوو، کە ئەو بودجەیەی بۆ شەڕ تەرخان کراوە جگە لە بڵاکردنەوەی گۆشەگیری بەکاری هیچ نەهاتووە.ئێمە لە کۆبوونەوەکاندا باسمان لە قەبارەی بودجەی بەرگری کردووە، ئەو بودجەیەی تەرخانکراوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بەرگریی ئاسایش، وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکایەتی وڵات بە نیسبەتی پەروەردە و تەندروستی زۆرە. بۆ نموونە نیو ملیۆن هێزی پۆلیس لە تورکیا هەیە، بۆچی؟لە بەر ئەوەی کێشەی کورد چارەسەر نەبووە، واتە ئەو بودجەیەی بۆ نیو ملیۆن پۆلیس تەرخان دەکرێت، نەدەبوو بۆ شوێنێکی جیاواز تەرخان بکرێت؟ واتە بودجە بۆ ئەم بەشانە هەیە بەڵام لە پێناو خزمەتگوزاری و چارەسەری نییە."
ئاکجا ڕاشیگەیاند کە نەک تەنها لە باکووری کوردستان و تورکیا بەم بودجەیە کورد دەکوژرێت، بەڵکوو لە ڕۆژئاواش بۆ کوشتنی کورد و بۆ درێژەدان بە داگیرکاری ئەو بودجەیە بەکاردێت، بەتایبەت بۆ پشتیوانیکردنی چەتەکان بەکاردێت. چارەسەرکردنی کێشەی کورد واتە چارەسەرکردنی هەموو ئەم قەیرانانە، بە دروستکردنی هەلومەرجی جیاواز بۆ دانوستانکاری بنەڕەتی پرسی کورد، دەتوانین بە دانوستانکاری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری بخوڵقێنین. ئێمە کار لەسەر مسۆگەرکردنی ئازاد بوونی دەکەین."