'دەبیت قوفڵی زیندانی ئیمراڵی بشکێنین'
لە بەشداربووانی باسکی وانی رێپێوانی گەورەی ئازادی رەمەزان دەمیر وتی: "ئازادی رێبەرایەتی ئازادی تەواوی کۆمەڵگایە. بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی دەبێت قوفڵی زیندانی ئیمراڵی بشکێندرێت".
لە بەشداربووانی باسکی وانی رێپێوانی گەورەی ئازادی رەمەزان دەمیر وتی: "ئازادی رێبەرایەتی ئازادی تەواوی کۆمەڵگایە. بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی دەبێت قوفڵی زیندانی ئیمراڵی بشکێندرێت".
لە بەشداربووانی باسکی وانی رێپێوانی گەورەی ئازادی ئەحمەد پەکبای و رەمەزان دەمیر سەبارەت بە رێپێوانەکە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئەحمەد پەکبای وتی، "تا گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتیمان هەڵدەگیرێت، ئێمە پێداگرین کە چالاکیەکانمان درێژە پێبدەین. لەپێناو رێبەرایەتیماندا سەفەربەریمان راگەیاندووە. دەبێت بەشداربوون لە سەفەربەری و ئامادەباشییەدا هەبێت. رێبەرمان ٢٥ ساڵە لە زینداندایە و سێ ساڵە بە هیچ جۆرێک هەواڵ و زانیاری لەبارەیەوە بەردەست نییە. دەبێت ئێمە ئازادی جەستەیی رێبەرمان مسۆگەر بکەین".
رەمەزان دەمیریش باسی لەوەکرد، کە وێڕای تەنگوچەڵەمە و دژوارییەکان ئەم رێپێوانە گەورەیەی ئازادی بەردەوام دەبێت و وتی، "گۆشەگیرییەکی دژوار لە سەر رێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. ئامانجی ئێمە تێکشکاندنی ئەو گۆشەگیریەیە. دوایین رۆژی رێپێوانەکەمان ١٥ی شوباتە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە تائێستا هەڤاڵانمان لە زیندان لە مانگرتندان. تا ئەو کاتەی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت چالاکیەکان بەردەوام دەبن. مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی تەنیا پەیوەندی بە کەسایەتیەکەوە نییە. ئازادیی رێبەرایەتی بە واتای ئازادی تەواوی کۆمەڵگایە. دەبێت ئێمە ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی مسۆگەر بکەین و بۆ ئەوەش قوفڵی زیندانی ئیمراڵی بشکێنین".
هـ . ب