ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له سه‌ر چالاكی گه‌ریلا و هێرشه داگیركارییه‌كان راگه‌یه‌نراوی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌پێی تاكتیكه‌كانی سه‌رده‌می نوێی گه‌ریلایه‌تی كه پێكه‌وه به‌كاریان ده‌هێنێت، به به‌رده‌وام گورز له داگیركه‌رانی سوپای كۆماری تورد ده‌ده‌ن. هێزه‌كانمان به گیانی فیدایی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له چالاكی به‌هێزی كاریگه‌ردا ٧ داگیركه‌ر سزادران، ١ داگیركه‌ریش برینداركرا، درۆنێك و سیستمێكی كامێرای تهرماڵیش له‌ناوبرا.
سوپای تورك له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان ناتوانێت پێشڕه‌وی بكات، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٧ جار به چه‌كی كیمیایی، بۆمبی فسفۆڕ و ته‌قه‌مه‌نی، ٥ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٠ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به هاوه‌ن و كاتیوشا بۆردومان كردووه.
زانیاری له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ٢٢:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌رانیان له شاخی بی له مه‌رڤانۆس كرده ئامانج. ئه‌م چالاكیه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه كرا، تیایدا سیستمی كامێرای ته‌رماڵ له‌ناوبرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر ٠٦:٠٠ درۆنی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل ره‌وانه‌كرابوو له لایه‌ن هێزه‌كانمانه كرایه ئامانج و خرایه خواره‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٢٠ی تهمموز كاتژمێر ١٤:٤٠ و ١٧:١٧دا داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی پێشڕه‌وی بكه‌ن، هێزه‌كانمان دووجار به تاكتیكی سابوتاژ له‌وانیاندا، ٦ داگیركه‌ر سزادران و ١ ی دیكه‌ش برینداربوون.
له ٢٠ی تهمموز كاتژمێر ٠٦:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی كرانه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان و به نیشانشكێن لێیاندرا، داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٠ی تهمموز كاتژمێر ٢٢ك٠٠ هه‌لیكۆپته‌ره سكۆرسكیهكان كه ویستیان سه‌ربازه‌كان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی دابه‌زێنن به چه‌كی قورس لێیاندرا. دوای لێدای به‌هێزی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره سكۆرسكییهكان بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان دابه‌زێنن، ناچار بوون له هه‌رێمه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
له ٢٠ی تهمموز كاتژمێر ١٩:٣٠ كاتێك داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له ناو جموجۆڵدابوون، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له‌وانیاندا. به‌هۆی لێدانی به‌هێزی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران تائاستێك كشانه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٢٠ی ته‌مموزدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی ئامێدی، شاخی هه‌كاری، چه‌مچۆ و هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ٦ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له ٢٠ی تهمموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له هه‌رێمی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به بۆمبی فسفۆر بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، تانك، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٢٠ و ٢١ی تهمموز له هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و چه‌مچۆ جموجۆڵی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌دی كران.
له ٢٠ی تهمموز هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی به‌هار، شاخی ئامێدی، سیدا و ساجا ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٠ی تهمموز هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی هه‌كاری، كوڕه‌ژارۆ، هرخهلێ و كاركه‌ر ٢٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢٠ی ته‌مموزدا داوێنی شاخی شه‌هید حه‌قیی خواكورك، هه‌رێمی شاخی شه‌هید كامه‌ران و هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی ئامێدی به ده‌یان جار له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران".
هـ . ب