ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یان جار به‌ فرۆكه‌ی شه‌ڕ هه‌رێمی زاپی بۆردومان كرد

ده‌وڵه‌تی تورك به‌ فرۆكه‌ی شه‌ڕ، ده‌یان جار هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپی بۆردومان كرد. شه‌ڕ و پێكدادن له‌ نێوان داگیركه‌ران، كه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ربازه‌كانیان له‌ هه‌رێمه‌كه‌ جێگیر بكه‌ن به‌رده‌وامه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی گه‌ریلا ده‌ستكه‌وتوون، سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌وی ڕابردوو، ده‌یان جار به‌ فرۆكه‌ی شه‌ڕ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپی بۆردومان كردووه‌.

هه‌ر به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌، بۆردومانه‌كه‌ تا به‌یانی به‌رده‌وام بوو، داگیركه‌ران هه‌وڵیان دا به‌ هه‌لیكۆپته‌ر سه‌ربازه‌كانیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی جێگیر بكه‌ن.

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی گه‌ریلا و سوپای توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وامه‌.

ژ.ن