كاتێك په‌ڕه‌كانی رۆژژمێر ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١١یان نیشان ده‌دا، له سه‌ر رێگای گه‌ڕانه‌وه له سه‌ر سنوری باشور و باكوری كوردستان، كه داگیركه‌ران و هێزه پیلانگێڕه‌كان ئەو سنورە دەستکردەیان كێشاویانه، به دوو ده‌به‌ی سوته‌مه‌نی، ٢٠ كیلۆ چای و دوو فه‌رده شه‌كره‌وه، ٣٤ گه‌نجی كورد كه نیوه‌یان منداڵ بوون، دیسانەوە به بۆمب كوژران.
ده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا تێپه‌ڕی، كه له گوندی رۆبۆسكیی ناوچه‌ی قلابانی شرنه‌خ له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر و پاكتاوكه‌ردا روویدا.
به درێژایی ئه‌و ساڵانه چه‌ندین سه‌ردان و به‌دواداچوون له لایه‌ن دادگه خۆجێییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به بیانووی جیا جیا ره‌تكراونه‌ته‌وه.
له‌و قۆناغه‌دا له باره‌ی هیچ كاربه‌ده‌ستێكی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه، كه ناویان له‌و رووداوه‌دا هاتووه یان به به‌رپرسیار دانراون، هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی دادوه‌ری و كارگێڕی ده‌ستپێنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها له بری ئه‌وه‌ی بكوژان و به‌رپرسیارانی سه‌ربازی و سیاسی دادگایی بكرێن و سزا بدرێن، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی رۆبۆسكی كه به دوای چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریدان، دەستگیرکراون و سزادراون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئاشكرا بوو، كه فه‌رمانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ش، دیسان له لایه‌ن ئه‌ردۆغانی سه‌رده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌وه ده‌رچووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامدا، وه‌ك هه‌موو تاوانه‌كانی دیكه‌ی پاكتاوكردن له دژی گه‌لی كورد، هه‌وڵ ده‌درێت دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی دابخرێت.
له‌ئێستادا له رووی یاساییه‌وه، ئه‌و سكاڵایه‌ی له لایه‌ن دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپاوه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی شێواز قبوڵنه‌كرا، له نیسانی رابردوودا سه‌رله‌نوێ ره‌وانه‌ی دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی كراوه. پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌كان ئه‌مجاره‌یان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ردانه‌ن.
وێڕای ئه‌و تێكۆشانه یاساییه، له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه بنه‌ماڵه‌كان، دانیشتوانی رۆبۆسكی و سه‌رجه‌م گه‌لی كورد و هێزه دیموكراسییه‌كانی توركیا، له پێناو لێپرسینه‌وه، له ١١هه‌مین ساڵیداش، بۆ لێپرسینه‌وه، له هه‌موو گۆڕه‌پان و شوێنێك ئاماده و له‌سه‌ر پێن.
ژ.ت