دۆخی ته‌ندروستی ئۆزهرهكان خراپتر ده‌بێت
له وان مه‌قبوڵه ئۆزه‌ری ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و هادی ئۆزه‌ری ٧٩ ساڵ زیندانی كراون. كچه‌كه‌یان نه‌عیمه ئۆزه‌ر باس له‌وه‌ده‌كات كه دۆخی دایك و باوكی باش نییه.
له وان مه‌قبوڵه ئۆزه‌ری ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و هادی ئۆزه‌ری ٧٩ ساڵ زیندانی كراون. كچه‌كه‌یان نه‌عیمه ئۆزه‌ر باس له‌وه‌ده‌كات كه دۆخی دایك و باوكی باش نییه.
نه‌عیمه ئۆزه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه دایك و باوكی كه له رووی جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانیان له ماڵیشه‌وه له دۆخێكی دژواردان ٧٠ رۆژه له زیندانن و داوای كرد دایك و باوكی كه ناتوانن پێویستییه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن ئازاد بكرێن.
له ناوچه‌ی ئارتهمێتای وان له ٢٤ی ته‌مموزدا له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا مه‌قبوڵه ئۆزه‌ری ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و هاوژینی ئه‌و هادی ئۆزه‌ری ٧٠ ساڵ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌ستگیركران.
له‌ئه‌نجامی لێپرسینه‌وه‌دا له باره‌ی هاوژینه‌كان دۆسیه كرایه‌وه. ٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌و دوو هاوژینه‌دا له‌لایه‌ن دادگای خۆجێییه‌وه سه‌پێنرا، له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه سزاكه په‌سه‌ند كرا. هه‌ردوو هاوژینه‌كه له ٩ی ئایاردا ده‌ستگیركران و ره‌وانه‌ی زیندان كران.
ناتوانن كاروبار و پێداویستی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن
كچه‌كه‌یان نه‌عیمه ئۆزه‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه دایك و باوكی ئه‌و به هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیه‌وه ناتوانن له زینداندا پێداویستییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. ئۆزه‌ر رایگه‌یاند، هه‌ر له زگماكه‌وه دایكی نه‌خۆشی ئه‌ژنۆی هه‌یه له رێكردندا تووشی دژواری ده‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه دایكی له زینداندا به‌رامبه‌ر زۆر نه‌خۆشی خۆڕاگری ده‌كات.
ئۆزه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه دایكی ئه‌و پێشتر به هۆی نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی ئێسك، په‌ستانی خوێن و شه‌كره چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت و به‌م جۆره دووا: "به هۆی نه‌خۆشی درێژخایهوه كه هه‌یه‌تی، ده‌بێت گرنگی به خواردنه‌كانی بدات. دوای ئه‌وه‌ی خرایه زیندانه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كانی به‌رزه‌په‌ستانی خوێن و دڵ بوو. ده‌ستی دایك و باوكم ده‌ستیان به له‌رزین كردووه. باوكم نه‌خۆشی چاو و ته‌نگه نه‌فه‌سی هه‌یه".
له زیندان له هۆش خۆی چووه
ئۆزه‌ر باسی له‌وه‌كرد، له زینداندا دایكی له‌هۆش خۆی چووه و ده‌ستی شكاوه و وتی، "دایكم شه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی وان وه‌ك نه‌خۆش چاره‌سه‌ری بۆكرا. دوای ئه‌و دۆخه رۆژی دواتر كانۆلایان بۆ دایكم دانا. دایك و باوكم كه ئێستا بۆ جێبه‌جێكردن و رایی كردنی پێداویستیه‌كان له ماڵیشه‌وه تووشی كێشه ده‌بنه‌وه، ٧٠ رۆژه له زینداندان له دۆخی زینداندا رووبه‌ڕووی كێشه و دژواری زۆر بوونه‌وه. دایك و باوكم كه به ته‌نیا ناتوانن پێداویستییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، له هه‌لومه‌رجی زیندانداتهندروستیان دژوارتر بووه".
هـ . ب