ناوەندی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) سەبارەت بە کردنە ئامانجی هاوسەرۆکی گشتیی تونجەر باقرخان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کاتێکدا تاڵانکاری قەیوم روودەدات، کە یەک لە چەپەڵترین قۆناغەکانی مێژووی سیاسی تورکیایە و کۆمەڵگە بە تەواوەتی بەرامبەر بەو بابەتە وەستاوەتەوە، چەندین دەزگای میدیایی لایەنگری دەسەڵات بە تایبەتی سی ئێن ئێن تورک کە دەسەڵات بە رەوا دەبینێت، وتەکانی هاوسەرۆکمان تونجەر باقرخانیان لەسەر قەیوم کە پەیوەست بە شێخ سەعید و سەید رەزا کردبوونی پێچەوانە کردووەتەوە و داوای هەڵوێستی داواکاری گشتییان کردووە. لەبەرامبەر هیچ کار و کردەوەیەکی ناڕەوا و نایاسایی تائێستا بانگەوازتان لە داواکاری گشتیی نەبووە کە ئەرکەکانی بەجێبگەیەنێت. هیچ و خەم و پەرۆشیەکتان نییە کە لەسەر چارەسەری یاخود راستیەکان بدوێن. هێندەی رێگە نادەن بە بەکارهێنانی مافی وەڵامدانەوە، هێندە دوورن لە ئاکاری پیشەیی. وتەکانی هاوسەرۆکی گشتیمان تونجەر باقرخان لە میانی چالاکی ناڕەزایەتی دیموکراتیکدا کە مافی ئێمەیە بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی، روون و لەبەر چاون. لە وتەکانیدا ئاماژە بە مێشک و عەقڵیەتێکی مێژوویی و رێبازێک کرابوو کە لە پرسی کورددا ناچارەسەری دەسەپێنێت و رەخنە لەو عەقڵیەتە گیرابوو. لەلایەکەوە کودەتای قەیوم لە دژی شارەوانیەکانمان ئەنجام دەدرێت، لەلایەکیشەوە بە شێوەیەکی رێکخراو لە دژی ئێمە لینچکردن و تیرۆری سیاسی دەکرێت. ئێمە دەزانین کە سەرچاوەی هەردوو هێرشەکە کوێیە. بە لینچی سیاسی و هەڵگێڕانەوە و شێواندنی راستیەکان ئێوە ناتوانن رەوایەتی بە قەیوم بدەن".