دەربارەی ئەشکەنجەی پۆلیس لە ئێلح سکاڵا تۆمارکرا
ناوەندی مافەکانی مرۆڤ و کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەی نووسینگەی یاسایی ئامەد، دەربارەی هێرشی پۆلیس بۆ سەر گەل لە ئێلح، سکاڵای تۆمارکرد.
ناوەندی مافەکانی مرۆڤ و کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەی نووسینگەی یاسایی ئامەد، دەربارەی هێرشی پۆلیس بۆ سەر گەل لە ئێلح، سکاڵای تۆمارکرد.
ئەندامانی ناوەندی مافەکانی مرۆڤ و کۆمیسۆنی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەی نووسینگەی یاسایی ئامەد، پارێزەر باوەڕ مزراک و سەرحەد کایا ئۆغلو، دەربارەی توندوتیژی پۆلیس بەرامبەر ئەو کەسانەی بەشداربوون لە ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەراگرتن، سکاڵایان تۆمارکرد. سکاڵاکە لە داواکاریی گشتی کۆماری باتمان تۆمارکرا و داواکرا دۆزێک دەربارەی پۆلیسەکان بکرێتەوە بەهۆی "ڕێگری لە ئازادییە دەستوورییەکان و ئەرکی گشتی" و "بەکارهێنانی خراپی ئەرک" و "بریندارکردن بە ئەشکەنجە و مامەڵی خراپ" و "ڕێگری لە ئازادییە مرۆییەکان".
لە داوانامەکەدا تیشکخراوەتە سەر خاڵەکانی قەدەغەی ئەشکەنجە و مافی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان لە دەستووردا. ئازادی بیرکردنەوە وەک ئەوەی لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤدا پارێزراوە و تورکیا تێیدا ئەندامە، هەروەها باسی بڕیارەکانی دادگای دەستووری و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کراوە.
لە سکاڵاکەدا دیمەنی هێرشی پۆلیس بۆ سەر گەل وەک بەڵگە نیشان دراوە.