دەم پارتی گۆڕانی تایبەت بە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی بڵاوکردەوە
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) گۆرانی خۆی تایبەت بە هەڵبژاردنی خۆجێیی بڵاوکردەوە.
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) گۆرانی خۆی تایبەت بە هەڵبژاردنی خۆجێیی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ لە میانی ناساندنی بەرنامەی هەڵبژاردنی دەم پارتی بۆ هەڵبژاردنە خۆجێییەکان کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گۆرانی یاخود سرودەکەیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئاشکرا کرا.
تێکستی گۆرانی "سەربەرزی بۆ دەم پارتی" بە زاراوەکانی کرمانجی و کرمانجکی (زازاکی) لەلایەن عومەر باراسی و ئەرۆڵ شایباکەوە ئامادەکراوە.
گۆرانیەکە لە لایەن هۆزان جۆمەردەوە وتراوە و موزیکەکەی لە لایەن ستۆدیۆی دەنگ و بەنگەوە ئامادەکراوە.
تێکستی گۆرانیەکە بەم جۆرەیە:
رزگاری شارەکانە
واهاتین دەم و وەرزی بەهارە
مۆری ژن و گەنجانە
هێنانەدی خەونەکانە
دەم هەڵهات و هاتە مەیدان
گەشی کرد ئاگری بەرخودان
بە دەنگ و رەنگی سروشت
خۆشتریکرد گۆڤەندی ژیان
هـ . ب