دەمیر: سیاسەتی قوتاربوون لە سزا بووەتە هۆی زیاتر بوونی هێرشەکان

پاڕێزەر جەمال دەمیر باسی لەوەکرد کە هێرشە نەژادپەرستیەکان لە ناوچەکانی بومەلەرزە، کوشتنی مرۆڤەکان لە بنکە سەربازییەکان، ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو زیاتر بوون و وتی، هۆکاری ئەمانە سیاسەتی بێ سزا قوتاربوونە.

دوای بومەلەرزەکە هێرش و رووداوی کوشتن لە ناوچەکە روودەدەن. دیمەنی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بە بانگەشەی ئەوەی تاڵانکردنی ماڵان زۆر کەس ئەشکەنجە دراون. لە هاتای ئەحمەد گورەشچی کە بە بانگەشەی 'تاڵانکاری' گواسترابووەوە بۆ بنکەی جەندرمە، لەوێ ژیانی لەدەستدابوو.  لە توێکاریدا دەرکەوتبوو کە لوتی گورەشچی شکاوە و خوێن چووەتە سەر مێشکی. ئاسکراببوو کە شوێنی لێدان لەسەر جەستەی برای ئەو بە ناوی سەبری گورەشچی هەبووە.

پارێزەر جەمال دەمیر سەبارەتبە زۆربوونی هێرشی نەژادپەرستی دوای بومەلەرزەکە، بێسزا قوتاربوونی  هێرشکاران، ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

دەمیر سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپی کاربەدەستانی ئەمنی، لە راگەیاندنەکان بڵاوکراونەتەوە و وتی، "ئەوە بە نەبوو دانانی ماف و یاسا ئەنجامدراون. هۆکاری ئەوە سیاسەتی بێ سزا قوتاربوونە. خۆی لە خۆیدا دەزانرێت کە دەسەڵاتی ئێستا لەم ساڵانەی دواییدا بە سیاسەتی نەژادپەرستانەی خۆی درێژە بە دەسەڵاتداری خۆی دەدات".

بۆ ئەوەی بکەران بدۆزرێنەوە، دەبێت بکەونە جموجۆڵەوە

دەمیر باسی لەوەکرد کە دەبێت داواکاری گشتی دەستبەجێ دەست بە لێپرسینەوە بکەن و تۆمەتباران دەستنیشان بکەن و ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێت. هەروەها وتی، "ئەگەر دەوڵەتێک بانگەشە دەکات کە دەوڵەتێکی یاسایە، دەبێت سەرەتا ئەو خۆی پابەندی یاساکانی خۆی بێت. دەبێت یاسا لە دژی بکەرانی ئەو تاوانە بکەونە جموجۆڵەوە".

دەمیر کە قسەکانیدا وتی، "سەرباری ئەوەی دەزانرێت وڵاتەکە لە سەر هێڵی بومەلەرزەیە و پێشتر زۆر بومەلەرزە روویانداوە، دەسەڵاتداری کە وڵاتەکە بەڕێوەدەبات تائێستا رێکاری پێویستی نەگرتووەتەبەر و دەیەوێت بە تێگەیشتنی بیناسازی لە سەر بنەمای رانت و بەرتیل ئەو داڕوخانە زیاتر بکات. دوای بومەلەرزەکە لە کاتی خۆیدا دەستوەردان نەکرا ولێقەوماوانی بومەلەرزەکە بەتەنیا هێڵڕانەوە. دوای کارەساتەکەی ئەم دواییە، ئێمە رووبەڕووی داڕوخان و قەیرانی دەوڵەت بووینەوە. لەگەڵ ئەوەی لە کاتی خۆیدا دەستوەردان نەکرا، هاوکاری و دەستوەردانی گەل، رێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان رێگرییان بۆ سازکرا". 

هـ . ب