درۆنێک لە سنووری ئامێدی کەوتەخوار
لە سنووری قەزای ئامێدی لە باشوری کوردستان، درۆنێکی چاودێری کەوتۆتە خوارەوە.
لە سنووری قەزای ئامێدی لە باشوری کوردستان، درۆنێکی چاودێری کەوتۆتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە دەوروبەری گوندەکانی بناری چیای گارە لە قەزای ئامێدی درۆنێکی چاودێری کەوتۆتە خوار، گومان دەکرێت هی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێت.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە کۆبوونەتەوە و ڕێگەیان نەداوە میدیاکان نزیکی شوێنەکە ببنەوە.