دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماری ساڵێکی چالاکیەکانی بڵاوکردەوە

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ساڵی ٢٠٢١دا لە ١٠٥٦ شوێن، نزیکەی ٢ هەزار چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماری ساڵێکی چالاکیەکانی لەدژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لەماوەی ساڵێکدا لە ١٠٥٦ شوێن،  ١٧٧٣ چالاکیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەدا، لە ساڵی ٢٠٢١دا، ١٦٨ کارگە، ٣٨٥ ئۆتۆمبێڵ، ٢٥٢ مۆتۆرسکیل، ٢٦٢ کارگەی بچوک و پێشانگا، ٥٢ کۆگا، ١٧ ناوەندی کڕین و فرۆشتن و مارکێت، شوێنێ نیشتەجێبوونی سەربازی، ناوچەی پیشەسازی، مینا، ٦٥ کەشتی و یەخت، ٩ وێستگەی وەبەرهێنان، ٣ فارگۆنی شەمەندەفەر، ٢ تانکی سووتەمەنی و ناوەندێکی بازرگانی سووتێنراوە.

ف.ق