دوای کۆنگرەی گەنجان ٦٠ کەس دەستبەسەرکران

ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای کۆنگرەی دەم پارتی دەستبەسەرکران، گەیشتە ٦٠ کەس.

ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یکسانی و دیمۆکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بە دروشمی "سەرلەنوێ ژیانەوەی گەنجان" کۆنگرەی یکەمی خۆیان ئەنجامدا. دوای کۆنگرەکە لەلایەن پۆلیسەوە ٦٠ کەس دەستبەسەرکرا. ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون گواسترانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئامەد و ئیفادەیان لێوەردەگیرێت.