دوای تەقینەوەکەی مێردین بنەماڵەکە تەرمەکەیان ناسیەوە، بەڵام رادەستیان نەکرایەوە

لە نسێبینی مێردین لە ماڵێکدا تەقینەوە روویدا. راگەیەندرا کە لە تەقینەوەکەدا ئەندامی یەژاستار قەدەر ئاجار شەهیدبووە. سەرباری ئەوەی بنەماڵەکە تەرمەکەیان ناسیوەتەوە، بەڵام تەرمەکەیان رادەست نەکراوەتەوە.

لە ماڵێک لە سەر رێگەی سەرێکانی نسێبین لە ٢٥ی تەمووزدا تەقینەوەیەک روویدا. کاتێک کە پۆلیسی جموجۆڵی تایبەت هەڵیانکوتایە سەرماڵێک تەقینەوەکە روویدا. دوای تەقینەوەکە پۆلیسەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی چوونە سەر ماڵەکە، لەوێ ٩ کەسیان دەستگیرکردبوو، کە پاشان بە مەرجی چاودێری دادوەری ئازادکرابوون.

راگەیەندرا کە لە تەقینەوەکەدا ئەندامی یەژاستار دەستان (قەدەر ئاجار) شەهید بووە.

بنەماڵەکە بۆ ناسینەوەی تەرمی ئاجار لە ٢ی ئابدا لە جزیرەی شڕنەخەوە چوونە مێردین. سەرباری ئەوەی بنەماڵەکەی تەرمەکەیان ناسیەوە، بەڵام تەرمەکەیان رادەست نەکرایەوە. بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی نمونەی خوێن لە بنەماڵەکە وەرگیرا و دواتر بنەماڵەی ئاجار گەڕانەوە بۆ جزیرە.

هـ . ب