دەوڵەتی تورک برادۆستی تۆپباران کرد: ژنێک بە قورسی بریندار بوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستانی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بە قورسی بریندار بوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستانی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بە قورسی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنیوز، دەوڵەتی تورک، گەروی رۆب رۆلان، تاریسا، کەمکۆرا و گەلی رەشی سەر بە هەرێمی برادۆستی تۆپباران کردووە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێک بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی سۆران رەوانە کراوە.
بەپێی زانیاریەکان ناوی ژنەکە شەرمین ئەسەدە و دایکی ٣ منداڵە، لە هەرێمی برادۆست لەگەڵ خانەوادەکەی ئاژەڵداری دەکات.
ف.ق