دەوڵەتی تورک گوندەکانی برادۆستی بۆردومان کرد

هەلیکۆپتەرەکانی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی هەرێمی برادۆستی بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژ نیوز، هەلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درێژایی رۆژ بەسەر ئاسمانی برادۆست سووڕاون.

راگەیەنرا کە سەرلەئێوارە گوندەکانی سیران، گەروی زرارا و گوندی هەرکێلا بۆردومانکران.

لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکە زانیاری زیاتر بەدەستنەهێنراون.

ف.ق