دەوڵەتی تورک گوندەکانی پشدەری بۆردوومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە گوندەکانی پشدەری بۆردوومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر بناری قەندیل و پشدەر فڕیون. بەپێی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سەر سنوری پیرانەڕەش و زێوکە و چیای جاسوسانی پشدەری بۆردوومان کردووە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سەر لە ئێوارە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر بناری قەندیل و پشدەر بەنزمی فڕیون. زانراوە، گوندەکانی سەر سنووری پیرانە ڕەش و زێوکە و چیای جاسوسانی پشدەر بە سەختی بۆردوومان کراوە.