دەوڵەتی تورک گوندێکی ئامێدی تۆپباران کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە لە گارە کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرایە ئامانج، ئەمجارەیان گوندێکی ئامێدی تۆپباران کرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بۆ سەر مەدەنیەکان بێ پسانەوە بەردەوامە. دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە لە گارە هاووڵاتیەکی مەدەنی شەهیدکرد، ئەمجارەیان گوندی گوهەرزی ئامێدی تۆپباران کرد.

گولـلە تۆپێکی سوپای دەوڵەتی تورک بەر بانی ماڵی هاووڵاتییەک کەوت و بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر ماڵەکە کەوت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە شێوەی سیستماتیک هێرش دەکات سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان و تاوانی قورسی شەڕ ئەنجام دەدات.

٦ی ئاب لە گوندی بلندباسای گارە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بۆردومان کرا.

لە هێرشەکەدا گوندنشینێک بە ناوی ئالان ئیسماعیل ژیانی لەدەستدا، هاشم شەکر بە سەختی برینداربوو.

ژ. ن