دەوڵەتی تورک هاوسەرۆکی هەدەپەی پازارجخی زیندانیکرد

ناجی کزلەر هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەى پازارجخی پارێزگای مەرەش لە ١٣ی تشرینی دووەمدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورکەوە بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستندا" دەستگیرکرابوو. ئەمڕۆ بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ناجی کزلەر هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەى پازارجخی پارێزگای مەرەش لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا دەستگیرکرا.

دوای ئەوەى دوێنێ وتە لە ناجی کزلەر لێوەرگیرا و بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستندا" رادەستی داواکاری گشتی کرا و داواکاری گشتیش بۆ سەپاندنی زیندان بەسەریدا رەوانەى دادگای سزای سوڵحی کرد.

دادگای دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ لەسەر داوای داواکاری گشتی سزای زیندانیکردنی بەسەر ناجی کزلەر هاوسەرۆکی هەدەپەى پازارجخ دا سەپاند و رەوانەى زیندانی جۆی ئیی لە مەرەش کرا.

ژ.ت