دەوڵەتی تورک لە ئامێدی بارەگایەکی نوێی داگیرکەری دروستکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چیای گامنێرکێی هەرێمی ئامێدیی باشووری کوردستان بارەگایەکی نوێی سەربازی کردەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چیای گامنێرکێی هەرێمی ئامێدیی باشووری کوردستان بارەگایەکی نوێی سەربازی کردەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز کە پشتی بە زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان بەستووە، هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢٨ی شوبات لە شەودا روویانکردووەتە چیای گامنێرکێی ناوجەی ئاێدی دهۆک.
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی بارۆخی ناوچەی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی جێگیربوون.
هەروەها هەمان سەرچاوە ئەوەی خستەڕوو کە سوپای تورک بارەگایەکی سەربازی نوێ لە هەرێمەکە دروست دەکات.
وەک لە دیمەنەکانیشدا دەبینرێت، هێزەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە رێگەی سەرەکی گوندی رافین لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر تانک، ئۆتۆمبێلی سەربازی چوونە قەڵای چیای گامنێرک.
شایەنی باسە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە دەیان بارەگای سەربازی لە ناو خاکی باشووری کوردستان دروست کردووە و نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر هاتووەت قووڵایی خاکی هەرێمەوە. سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوام سنووری گەرمیان، چەمچەماڵ، رانیە و هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا بۆردومان دەکات و هاووڵاتیان شەهید دەکات. بەڵام سەرباری ئەوانەش نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرمی باشووری کوردستان بەرامبەر بەو کردەوە دڕندانانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵوێست و کاردانەوەیان نییە. بە پێچەوانە دەسيڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورک و ئەردۆغان بەردەوامە لە دیدار و هاوکاری.
هـ . ب