پۆلیسی دەوڵەتی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا لە ئێلح هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵ.
لەو هەڵکوتانەدا ١١ ژن دەستگیرکران، کە بریتین لە هاوسەرۆک شارەوانیی ئێلح سۆنگول کۆرکماز، هاوسەرۆک شارەوانیی کانیا هێنێ گوڵستان سۆنوک، هاوسەرۆک شارەوانیی هەزۆ نازەنین ئاڤجی، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ئێلح فاتمە ئابلای، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی شار سەمرا گونەش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەى ناوەندی غوربەت دۆغان، چالاکوانانی بزووتەوەى ژنانی ئازاد (تەژا) غوربەت بۆزیگیت، خالیدە کەسەر، گولنور دەلی، زەینەب ئۆدونجو و روکەن زریام ئیشک دەستگیرکران.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک ئەو دەستگیرکراوانەیان بردووە بۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئێلح.
ژ.ت