دەوڵەتی تورک ملیۆنێک دۆنم زەوی باشوری کوردستانی وێران کرد

دەزگای پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیانی بە ملیۆنێک دۆنم زەوی باشوری کوردستان گەیاندووە.

عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە لە هەولێر کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

عەبدولڕەحمان سدیق رایگەیاند، هیرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، بووەنەتە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بەر ژینگە بکەوێت.

عەبدولڕەحمان سدیق وتی، " بەهۆی شەڕەوە نابێت ژینگە وێران بکرێت. بەڵام بەهۆی بۆردومانەوە دەوڵەتی تورک ملیۆنێک دۆنم زەوی باشوری کوردستانی وێران کردووە."

دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین مانگە بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر خاکی باشوری کوردستان. لە هێرشەکاندا کە ژینگەی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێتە ئامانج، چەندین گوند بە زۆر چۆڵکراون. لە کاتی هێرشی داگیرکەریدا لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، چەندین جار چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە.

ف.ق