دەوڵەتی تورک شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی لە زرگان تۆپبارن کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی دەوروبەری شاروچکەی زرگانی تۆپباران کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە هەرێمەکە بەدەستهێنراون، کاتژمێر ١٦:٠٠ گوندەکانی ئوم هەرمەل، مەتموورا، بسێس، دادا ئەبدال و سەفای ناوچەی زرگانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هاوەن و ئۆبوس بۆردومانکراون.

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی ئەنجامی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق