دەوڵەتی تورک تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات

نووسەر ئیکرام ئیشلەر ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دژی تەڤگەری ئازادیی کورد و گەلی کورد تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و لەم ڕووەوە بەتایبەت گەلی کورد و هەرکەسێک خۆی بە مرۆڤ دەزانێت، پێویستە هەڵوێستی دەبێت.

نووسەر ئیکرام ئیشلەر باسی لەوە کرد کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دژی تەڤگەری ئازادیی کورد و گەلی کورد تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە. راشیگەیاند، دەوڵەتی تورک وەک سەردەمانی پێشوو چەندین تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵکوژی زیلان و کۆمەڵکوژی دەرسیم و هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە دژی کورد ئەنجام دراون تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین.

ئیشلەر ئاماژەی بەوەکرد، بێدەنگبوون و سەیرکردنی ئەم کۆمەڵکوژییە تاوانە و گوتی: "وڵاتانی ڕۆژئاوا تەماشای ڕۆڵەکانمان دەکەن کە بە مادەی کیمیایی شەهید دەکرێن. بۆیە هاوبەشی ئەم تاوانەن. ئەو وڵاتانە بزووتنەوەی ئازادی کورد بە 'تیرۆریست' ناودەبەن. بۆیە لە رژاندنی خوێنی کورد هاوبەشن. هەموو ئەو کوردانەی کە چاویان دادەخەن، لە هەرچینێک بن هاوبەشی ئەم تاوانەن. بەتایبەت دەسەڵاتی کوردی کە ئەم چەوساندنەیان لەسەر خاکی خۆیان نەبینیوە، هاوبەشی ئەم تاوانەن.

ئیشلەر ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە هەموو کەسێک ئەوەی لە توانایدا بێت بیکات و گوتی: نابێت لەبیرمان بچێت ئەگەر بتوانین ڕێگری لەم دڕندەییە بکەین، ئەوا دەتوانین ڕێگری لە گەورەترین دڕندەییش بگرین. ئەم دڕندەییەی کە ئەمڕۆ ئازارمان دەدات سبەینێ دەگەڕێتەوه بۆ خەڵکی تر و ئەو کاته کەسیان نابێت که خەمیان لێبخوت. بۆیە ئەو کەسەی لە دڵی خۆیدا دەڵێت من مرۆڤم، پێویستە دەنگی خۆی لە دژی ئەمە بەرز بکاتەوە. پێویستە دەستبەجێ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئەوروپا کۆببنەوە. پێویستە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە و سوپای تورک کە ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە، بە زووترین کات دادگایی بکرێن و سزا بدرێن."

پێویستە ئەم تاوانە وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمار بکرێت

هەروەها هاوڵاتیەک بەناوی عوسمان کۆشوت ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٣٨ لە دەرسیم و زیلان و باکوری کوردستان لە دەرگای ئەشکەوتەکان گازی ژەهراوی و کیمیاوی دژی گەلی کورد بەکارهێناوە و سەدان و هەزاران کەسی کوشتووە.

کۆشوت وتی، "ئەنفال لە ساڵانی ١٩٨٦ - ١٩٨٩دەستیپێکرد و ئەو سەردەمە کۆمەڵکوژییەکە گەیشتە بەرزترین ئاست لە دڵی گەلی کورددایە. سەرکوتکردنی راپەرینی کورد کە درێژەپێدەری دەرسیمە، کە تا ئێستاش لە مێشکی گەلی کورددا تازەیە.

کۆشوت دەشڵێت کە ئەو گازە کیمیاییانەی دەوڵەتی تورک دژی گەریلاکانی کورد بەکاریان دەهێنن، هەرچەندە وەک جبەخانە لە ئینفۆنتۆری دەوڵەتدا جێگیر نەکراون، بەڵام هەمیشە وەک توخمێکی شەڕ لەبەردەستی دەوڵەتن و گوتی، "چالاکی گەریلا و دینامیزم کە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە، بە تایبەتی لە باکوری کوردستان زیادی کردووە، سوپای تورکی بێچارە کردووە، دیسان ڕووی لە چەکی کیمیایی کرد، دژی هێزەکانی ئازادیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، هەرچەندە ئەم تاوانە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام داتا و بەڵگەی زانستی هەیە کە ئەم تاوانە بە شێوەیەکی ڕۆن و ئاشکرا ئەنجامدراوە، رەتکردنەوەشی ئەوان لە تێکشکان و دادگاییکردن رزگار ناکات."

کۆشوت ئەوەی خستەڕوو کە هەموو ڕژێمە دیکتاتۆرەکان هەمیشە وا بیر دەکەنەوە کە خاوەن دەسەڵاتی ئەبەدی دەبن و بۆ هەتا هەتایە بەردەوام دەبێت و گوتی، "وەک چۆن ڕژێمی نازی دادگایی کرا و سزا درا، چۆن تۆمەتبارانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە سێدارە دراون دەبێت ڕژێمی ئاکەپەش بەو شێوەیە بێت. دەبێت دژی ئەم بێدەنگییە هاوار بکەین، لە هەموو شوێنێک باسی ئەم هێرشانە بکەین و ویژدانی کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەم سیستەمە قێزەونە بپارێزین".

ف.ق