بە دیمەن

دەوڵەتی تورک و پەدەکە هەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکانی گارە دەکەن

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پەدەکە هەڕەشیان لە گوندنشینان کردووە تا ٦ی شوبات گوندەکانی هەرێمی زێبارییانی ئاکرێ، بە تایبەت ئەو گوندانەی دەکەونە دامێنێ چیایی گارە چۆڵ بکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز کە زانیارییەکانی لە سەرچاوە خۆجییەکانەوە وەرگرتووە، کەسانێکی نەناسراو لە گوندەکانی هەرێمی زێبارییان لە دامێنی چیای گارە دەسوڕێنەوە و بە وتی 'گەر تا ٦ی شوبات گوندەکانتان چۆڵ نەکەن، ئەوا خۆتان بەرپرسن لەو ڕووداوی نەخوازراو' هەڕەشە لە گوندنیشینان دەکەن.

ڕاگەیاندرا ئەو کەسانەی هەڕەشەکانیان بڵاوکردوەتەوە بانگەشە بۆ گریمانەی هێرش دەکەن، سەر بە میتی-پاراستنی پەدەکەن.

پەیوەست بە گوندیانەی هەڕەشەیان لێکراوە سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بە تایبەت گوندەکانی نباخ، بیرکەکۆر و کافیا کە هەموویان دەکەونە هەرێمی زێباریان هەڕەشەیان لێکراوە.

ئەمەش نیگەرانییەکانی زیاترکردووە بەوەی لەو ڕێکەوتەدا هێرشەکان ڕووبدات.

لە لایەکی دیکەوە دیمەنێک لە میدیا دیجیتاڵدا بڵاوبووەتەوە، کە سەربازانی تورکی داگیرکەر دەڕۆنە گوندی کێستەی بادینان و لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی ئومێد سەعیدەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ دەکرێت. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم دیمەنە لە میدیا دیجیتاڵدا کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە.