دەوڵەتی توركی داگیركەر چەند گوندێكی دهۆکی تۆپباران كردەوە
سوپای دەوڵەتی توركی داگیركەر، چەند گوندێكی سەر بە پارێزگای دهۆكی، تۆپباران كردەوە.
سوپای دەوڵەتی توركی داگیركەر، چەند گوندێكی سەر بە پارێزگای دهۆكی، تۆپباران كردەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای دەوڵەتی توركی داگیركەر، گوندەكانی كێستە و بێكۆڤای سەر بە پارێزگای دهۆكیان، تۆپباران كردەوە.
ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكان، تۆپبارانەكە نزیكەی نیو كاتژمێر بەردەوام بووە و ئەگەرچی تائێستایش زەرەرو زیانەكانی تۆپبارانەكەی ئەمڕۆ نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک، جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی زۆر بە ژینگە و ڕەز و باخی هاوڵاتییان دەگەیەنن.
ف.ق