دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران برینداربوون

لە سنووری حاجی ئۆمەران دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان شەوی هەینی لە سەر شەممە هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێران لە سنووری حاجی ئۆمەران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بە هۆیەوە دوو کۆڵبەر برینداربوون.

ئەو کۆڵبەرانە سەعدی مەحمودی خەڵکی گوندی هەنگاوا و ئومید ئازەری خەڵکی گوندی گردباسکی پیرانشارن.

ماوەی چەند مانگە کردنەئامانجی کۆڵبەران بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە و تەنیا لە مانگی بەفرانباردا چوار کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و ٤١ کۆڵبەریش کوژراون.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٠ کۆڵبەر کوژرابوون و نزیکەی ٢٧٠ کۆڵبەریش برینداربوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەی قوربانیبوونی کۆڵبەرانە لە ١٠ ساڵی رابردوودا.

هـ. ب