دووان لە دەستدرێژیکارانی سەر ژنەکەی پردێ بە زیندانی هەتاهەتایی سزادران

داوی حەوت مانگ لە لێکۆڵینەوە، ئەمرۆ دووان لە دەستدرێژیکارانی سەر ژنەکەی شارەدێی پردێ لە کەرکوک بە زیندانی هەتاهەتایی سزداران.

دوای ئەوەی حەوت مانگ لەمەوبەر لە مانگی چواردا گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە و تیدا دوو کەس بەجل و بەرگی هێزی ئەمنی دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ژنێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت، دوای بڵاوبوونەوی ئەو گرتە ڤیدیۆیە کاردانەوەی بەهێزی لێکەوەتەوە کە هەریەک لە وەزیری ناوخۆ و چەند لیژنەیەکی ئەمنی و رێکخراوەکانی ژنان سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد و چەندین لێکۆلێنەوە ئەنجامدران.

ئەمرۆ دووشەممە دادگای تاوانی کەرکوک بڕیاری زیندانی کردنی هەتاهەتایی بۆ دوو تاوانباری سەرەکی کەیسەکە دەرکرد کە ئەو دوو تاوانبارە بەناوەکانی ( ئیبراهیمڕۆکان، ئیبراهیم محەمەد) جێگای باسە ئەو دوو تاوانبارە لە گرتە ڤیدێۆکە دەرکەوتوون کە دەستدریژی دەکەنە سەر ئەو ژنە و ئەو دوو تاوانبارە بە پێی مادەی۳۹۳ی یاسای تاوانەکان لە عێراق سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا جێبەجێ کرا.

ز.ش