دیدار، دڵداری چیاکان

کاتیک لە رۆژئاوای کوردستان شۆرشی ئازادی لە سەرانسەری وڵات بڵاوبووەوە، ڕۆژینیش بەڵێنیدا کە لەناو دەریای شۆڕشدا ببێتە دڵۆپێکی بێگەرد و سەربەرز. رۆژین بووە دیدار و منداڵی وڵاتپارێزی عەفین و بووە میلیتانێکی ژن و شەڕڤانێکی کوردستان.

دیدار دڵێکی ئازادە کە لە عەفرینەوە بەرەوە چیاکانەوە دەڕوات

دیدار لە عەفرین چلە زەیتونێک و لە زاگرۆس شەپۆلێک لە ئاڤاشینە

دڵدار هیوای دایکانی چاولەڕێ، پێکەنینی سەر لێڤی گەریلا و گێرانەوەی ڕەنجدەری و ئیرادەیە

دیدار کۆکراوەی ئاڤاشینە...

پارچەیەک لە دڵی ئازاد

رۆژین محەمەد بە نازناو دیدار ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٧ لە عەفرین، لە باوەشی دایکێکی وڵاتپارێز چاوی بە جیهان هەڵهێنا. هەروەک چۆن ڕۆڵەکانی ئەم خاکە بە کەلتوری وڵاتپارێزی و ئاپۆگەری گەورە بوون، رۆژینیش لە منداڵیەوە بەم کەلتور و ڕێچکەیە گەورە دەبێت. لەبەرئەوە بەرخۆدان، سەرهەڵدێری و وڵاتپارێزی لە کەسایەتی رۆژیندا وەک تایبەتمەندی تایبەتی ئاپۆیی تێیدا جێی خۆی دەکاتەوە. لەبەرئەوەش کاتێک کە لە رۆژئاوای کوردستان شۆرشی ئازادی هەنگاو بە هەنگاو لە سەرانسەری وڵات بڵاوبووەوە، رۆژین بەڵینیدا کە لە ناو دەریای شۆرشدا، دڵۆپێکی بێگەرد و سەربەرز. رۆژین بووە دیدار و منداڵی وڵاتپارێزی عەفین و بووە میلیتانێکی ژن و شەڕڤانێکی کوردستان. دیدار ئۆجالان دوای خەباتێکی بێوچان لەناو شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان، رووی لە چیا ئازادەکان کرد.... دەیزانی کە لە کوێ بێت، قیبلەی شۆرشگێران، وێستگەی دڵداران چیاکانی کوردستانە. هاوڕێ دیدار بە جۆش و خڕۆشی ژنێکی گەنج بە هەستی تۆڵە لە چیاکان خەباتی کرد و گەریلا دیدار بووە پارچەیەک لە دڵی ئازادی گەریلا.

دیدار لەگەڵ ئاڤاشین جوانتر بوو

چیاکان ئیدی زێدی دیدار و ئاڤاشین بوو. لە زمانی گەریلادا ئاڤاشین بە رەنج و هاوڕێەتی دەناسرێت. هەروەها بە جوانی... لە کوردستان ئەو شتانەی کە جۆگرافیای شوێنێک جوانتر دەکەن، ئەو عارەق و خوێنەیە کە لە وێ ڕژاوە. لەبەرئەوەی لەم خاکەدا جوانبوون بێ باجدان نییە، ئەو جوانیەی کە لەبەرانبەر باجێک نەدرابێت، جوانیەکی تێپەڕ و بێواتەیە. هاوڕێ دیدار کاتێک هەنگاوی بەرەوە ئاڤاشین نا. ئەو لە هەموو شتێکی دەزانی. بۆیەش رۆژێکیش بێرەنج نەژیا. هەموو ساتەکانی ژیانی بە بوێری و فیداکاری گەورە کرد. پاکی دڵی ئەو وەک ئاوی مەیدانکێ و وەک ئاوی ئاڤاشین قوڵ و روون بوو. بەر لە شەهادەتیشی هاوڕێکانی وەک فریشتەیەک پێناسەیان دەکرد. لەبەرئەوەی کە بە دڵنزمی لەناو هەڤاڵانیدا خۆشەویستیەکی بێوێنەی خوڵقاندبوو.

دیدار بە شەڕکەری و بوێری خۆی خاوەن هەڵوێستێکی چالاکگەر بوو. خۆشەویستی دیدار لەبەرانبەر چەکەکەی لە هەموو کاتێکی ژیانیدا دیار بوو. چەک ئامێری ژیانی ئازاد، چەک واتای تێکۆشانی پیرۆز و چەک پارچەیەک لە تووڕەیی دڵی دیدار بوو.

شەهیدبوونی دیدار بانگەوازی ئازادیە

دیدار لە عەفرین لە گەڵ ئاڤێستا خابورەکان، لەگەڵ بارینەکان لە یەک سەنگەردا شەڕی کردبوو و لەسەر ڕێچکەی ئەوان بە بەرخۆدانێکی گەورە بەردەوامی بە شەڕی ئازادیدا. لەبەرئەوەی هاوڕێی ئەوان بوو. لەبەرئەوەی بە تووڕەییەکی گەورەوە سوێندی تۆڵەسەندنەوەی لە داگیرکەرانی عەفرین خواردبوو. خۆشەویستی و وابەستەبوونی بۆ وڵات لە ناخی دیداردا وەک چیای هاوار جوان و بەرز بوو. لە هەر لوتکەیەکی چیایەکدا بە هاوارە پڕ لە جۆش و خڕوشەکانی لە ناو دڵی هەڤاڵانی جێی خۆی زیاتر دەکردەوە و ئاسۆی ئاڤاشین بە هاواری ئەو دەخەمڵێنرا.

دیدار پردێک لەنێوان عەفرین و ئاڤاشینە.... ئێستا لە سەرانسەری زاگرۆس، لەگەڵ خوڕەخوڕی ئاڤاشین و لەناو جوانی مامرەشۆدا دەنگی دڵی دیدار دەبیسترێت. لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە ئاڤاشین هەموو بەڵێنەکانی تۆڵەی ئۆخری دیدار دران. شەهیدبوونی هەڤاڵ دیدار هۆکاری رزگاری وەڵات، هۆکاری لێدانی دوژمن و بانگی سەردەمی ئازادیە...

ف.ق