دیمه‌نی چالاكی له‌ شاخی جودی بڵاوكرایه‌وه‌: ٨ داگیركه‌ر سزادران

گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكی ٦ی ئابی له‌ شاخی جودی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادرابوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكردبووه‌وه‌:

"له‌ ٦ی ئاب كاتژمێر ١٧:٤٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ چالاكی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلایی له‌ سێ باسكه‌وه‌ له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودییان دا. باسكی یه‌كه‌می چالاكی سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌رانی كرده‌ ئامانج و به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌وانیدا. ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی كرایه‌ ئامانج روخێنرا و چوار داگركه‌ر له‌وێ سزادران. باسكی دووه‌می چالاكیه‌كه‌ به‌ تاكتیكی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌رانیدا و ١ داگیركه‌ر سزادرا. باسكی سێهه‌می  چالاكیه‌كه‌ جبه‌خانه‌ی داگیركه‌رانی كرده‌ ئامانج و ٣ داگیركه‌ر به‌ده‌وری جبه‌خانه‌كه‌وه‌ سزادران. ئه‌و جبه‌خانه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر سوتا، ته‌قایه‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناوبرا."

هـ . ب