دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە زاپ بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت کە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە زاپ ئەنجامدرا بڵاوکردەوە.

گەریلا تیڤی دیمەنێکی ٦:٣٠ خولەکی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلۆکی بڵاوکردەوە. چاوەڕان دەکرێت لە داهاتوودا دیمەنی زیاتر بڵاوبکرێتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکدا لە زاپ، بە لایەنی کەمەوە ٦١ داگیرکەر سزادران و چونەتە سەر ٢٠ تەرمی داگیرکەران.

لەم ئۆپراسیۆنەدا ٤ داگیرکەر برینداربوون، بە دەیان چەک و پێداوایستی سەربازی دەستیان بە سەرداگیراوە و سەرجەم کەرەستە و پێداویستیەکانی سەنگەرەکانیان، سوتێنران و لەناوبران.

لە دیمەنەکدا ئەوە پیشان دەدرێت کە چۆن گەریلا هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی داگیرکەران. هەروەها قسەکردنەکانی گەریلاکان لە دیمەنەکەدا دەبیسترێت. وە ئەو کەرەستانەی کە دەستیان بە سەرداگیراوە پیشان دەدرێن.