فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ڕانیە ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد

لە رانیە ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە بۆردومان کرا.

قائیمقامی ئیدارەی ڕاپەڕین سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لەسەر ڕێگای چوارقوڕنە - ڕانیە ئۆتۆمبیلێکی بۆردومان کردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو هێرشەدا کەسێک برینداربووە.

ژ.ت