فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری برادۆستیان بۆردومان کرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، سنوری برادۆستی بۆردومان کرد.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، چه‌ند جارێك کوێستانی بەربزین و گوندی سنینیێ و گوندی بێرکمیان بۆردومان کراون‌ و زیانه‌كانیش نه‌زانراون.

دوێنێش دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی چەند ناوچەیەکیان لە سنوری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردسیان تۆپباران کرد و بە هۆیەوە ١١ کەس برینداربوون و کەسێکیش شەهید بوو.

ف.ق