فڕۆکە جەنگیەکانی تورک سنوری شارەدێی سیدەکانی بۆردومان کرد
کەمێک لەمەوبەر لەلایەن فرۆکە جەنگەیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانی سنوری ناوچە شاخاویەکانی برادۆست دەکەن.
کەمێک لەمەوبەر لەلایەن فرۆکە جەنگەیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانی سنوری ناوچە شاخاویەکانی برادۆست دەکەن.
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز، فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سنوری شارەدێی سیدەکانی سەر بەشارۆچکەی سۆران لە پارێزگای هەولێر کردووە.
بۆردومانە ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە و ناوچەکانی دەراوە، مغار، بێشواریان بۆردومان کردووە، لەسنوری برادۆست کە ناوچەی ئاوەدانین و نزیکن لە دانیشتوانی سنورەکە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی زاگرۆس سوپای تورک بە هۆی زەبری قورسی گەریلاوە ناچار بە پاشەکشەکرا.
ف.ق