فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ئۆتۆمبێڵێکیان لە گوندێکی زاخۆ کردە ئامانج
لە سنووری پارێزگای دهۆک، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج، بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان شەهید و بریندار هەیە.
لە سنووری پارێزگای دهۆک، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج، بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان شەهید و بریندار هەیە.
ابەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی رۆژنیوز، بۆردومانەکە لەسەر ڕێگای شارەدێی مانگێش – گوندی دیلیا بووە، کە سەربە شارچکەی زاخۆن لە پارێزگای دهۆک.
شوێنی بۆردومانەکە نزیکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆکەوە دوورە، دەوترێت شەهید و بریندار هەیە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەنجامی بۆردوومانەکە بە فەرمی ئاشکرانەبووە.
ف.ق