فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورک هەرێمەکانی گەریلا بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکەن.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکەن.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ئەم زانیاریانەی بڵاوکردووەتەوە:
" ڕۆژی ٢٧ی کانوون کاتژمێر ١٥:٢٠ و ١٥:٣٠ لە ناوچەی کارکەری هەرێمی زاپ فڕۆکەجەنگیەکانی تورک بۆردومانی ناوچەکەیان کرد.
ڕۆژی ٢٨ی کانوون فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک کاتژمێر ٢٢:٠٠ دەورووبەری گوندی بانیکێ-ی هەرێمی حەفتانین-ی بۆردومانکرد.
ڕۆژی ٢٩ی کانوون لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک فڕۆکەکانی تورک ناوچەی سێدا-ی هەرێمی زاپ و دەورووبەری گوندی ئورێ لە ناوچەی شەهید ڕۆستەم بۆردومانکرد.
ڕۆژی ٢٩ی کانوون کاتژمێر١٠:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک گردی سوور-ی سەربە هەرێمی ئاڤاشین-ی بۆردومانکرد.
ڕۆژی ٢٩ی کانوون کاتژمێر ١٤:٠٠ دەرووبەری گوندی یەکمالێ-ی بەرگارێ بۆردومانکرا.
ڕۆژی ٣٠ی کانوون کاتژمێر ١٠:٤٥ و ١١:٠٠ ناوچەی زەندورای هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا.
ڕۆژی ٣٠ کانوون لە کاتژمێر ١١:٣٣ دەورووبەری گوندی گۆزە-ی هەرێمی گارێ بۆردومانکرا."
ک-ش