گۆڕانکاری لە فەرماندەییش داگیرکەرانی رزگار نەکرد

سوپای تورک دوای ئەو گورزانەی لەم دواییەدا بەریکەوت، دەبێت لەوە تێگەیشتبێت، کە تەکنەلۆجیاش دادی نادات. ئەگەر تێنەگەن، گەریلا بە گورزی کاریگەر تێیاندەگەیەنێت. با کەس گومانی لەوە نەبێت.

سوپاکان ئەو کاتەی لە جموجۆڵی سەربازیدا دەبەزن و شکست دەخۆن، تاوانەکە دەخەنە سەر ئەوانەی جموجۆڵەکان بەڕێوەدەبەن و ئەوان دەگۆڕن. بەم جۆرە لێکدانەوەیان ئەوە بوو کە رێگریی لە بەرکەوتنی زیانی گیانی دەکەن و سەردەکەون. گۆڕانکاری لەو جۆرە لە شەڕە کلاسیکیەکاندا، واتە لە شەڕی ئەو سوپایانەی هێزەکانیان هاوسەنگە، وەک تاکتیک بەکاربهێندرێت. بەڵام کاتێک بابەتەکە تێکۆشانی گەریلاییە، ئەو تاکتیکە هیچ ئەنجامێکی لێ بەدەست نایات. بەپێچەوانەوە دەستەی فەرماندەیی شەڕی نوێ گوایە بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت، سەربازانی خۆی دەخاتە هەلومەرجی ئەستەمەوە. ئێستا ئەو دۆخەی کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لەئارادایە، دەرخەری ئەوەیە. سوپای تورک کاتێک ساڵی ٢٠٢٢ زیانی گەورەی گیانی بەرکەوت و شکستیخوارد، رێگەچارەکەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە گۆڕینی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکەدا بینیەوە و سنوورەکانی جموجۆڵی بەرفراوان کرد. ئەو فەرماندەییە نوێیەش بۆ ئەوەی گوایا خۆی بسەلمێنێت و ریکلام بۆ هێزی خۆی بکات، بە ئەنقەست سەربازانی ناردە بەرامبەر گەریلا. واتە سەربازەکانی رەوانەی مەرگ کرد. چەندین هۆکار هەن بۆ ئەو زیانە گیانیانە.

گەریلا لەسەر بنەمای شەڕی ناو گۆڕەپان بە شێوازی تاکتیکی تیم، دوژمن لەناو دەبات

تێزی شەڕی شۆڕشگێڕی کە لە رێگەی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە پێشخرا، لەسەر بنەمای سەرلەنوێ بونیادنانەوەی لە هەلومەرجی هەرە دژواردا بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا. ئەو راستیەی گەریلا ئاستی تێکۆشانێک کە ئێستا پێیگەیشتووە دەسەلمێنێت و بە هەموانی نیشان داوە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ، لە رووی تاکتیکەوە شارەزاتر دەبن و لە گۆڕەپانی شەڕ ئەوەیان بەرامبەر بە تەکنەلۆژیای پێسکەوتووی دوژمن نیشانداوە. بەم جۆرە گەیشتە پێگەیەک کە ئاستی تێکۆشانی خۆی زیاتر کردووە. هێزەکانی گەریلا لە دۆخی هەنووکەییدا ئاستی سەرکەوتنێکی بێهاوتایان بەدەستهێناوە. لە نیشانەشکێنیەوە تا سابۆتاژ و چەکی قورس، بە دەیان شێواز چالاکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامداوە. ئەو شێوازانە لە دوو گۆڕەپانی سەرەکیدا بە کردەیی دەکرێن. یەک لەوانە تیمی گەریلایە کە هەر تیمێک لە تونێلەکانی شەڕدا چالاکە، ئەوەی دووەمیش؛ تیمە گەڕۆکەکانن لەسەر زەوی و ناو گۆڕەپان. ئەو تێکۆشانەی لە تونێلەکانی شەڕدا ئەنجام دەدرێت، لە سەد ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی تێکۆشان نیشان دەدات. ئێمە بەردەوام دەبینین کە داگیرکەر چەکی کلاسیک و هەموو تەکنەلۆژیایەی مۆدێرن، لە بەرامبەر تونێلەکانی شەڕی گەریلا بەکاردەهێنێت. لە دژی هێرشکارییەکی لەو ئاستەدا لەو تونێلانەدا بەرخودانێکی گەورە پەیڕەو دەکرێت. ئەو بەرخودانە بە شێوازی بەرگریی پاسیڤ و ناچالاک نییە، لە هەمان کاتدا هێشتا هێزەکانی دوژمن نزیک نەبوونەوە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە، گورزی لێدەدات و بە بێ زیانی گیانی دەگەڕێتەوە بۆ تونێلەکانی شەڕ. شێوازی تیمی گەریلای گەڕۆک لەسەر بنەمای گۆڕەپانیش، شێوازێکی کە زیاتر دوژمن شکست دەدات و گورزی لێدەوەشێنێت. تیمەکانی گەریلا لە رێگەی ئەم شێوازەوە بە گوێرەی گۆڕەپانەکە بە تەواوەتی خۆیان حەشارداوە، سات بە سات دوژمن دەخاتە ژێر چاودێریەوە، لە گونجاوترین کاتدا و رێک لەو ساتەی دوژمن چاوەڕێی ناکات، لێی دەدات و لەناوی دەبات. سوپای تورک لەبەرامبەر شێوازێکی بەو جۆرە ئامادەگی تێدانەبوو و هەر کە ماوە و ئاستی داگیرکەری زیاتر بوو، لە دەرەوەی گورزەکانی گەریلا هەلومەرجی شەڕیش گورزێکی گەورەی لە سوپای تورک وەشاند. کاتێک مرۆڤ لە رووی دەرونیشەوە لێی دەڕوانێت، هێزەکانی گەریلا لەناو تونێلەکاندا هیچ هێرشێکیش نەکەن، لەبەر ئەوەی نازانن تیمە گەرۆکەکانی گەریلا کەی و لە کوێ بنە بەردەمیان، ئەمە لە رووی دەرونیەوە کاریگەری دەکاتە سەر دوژمن. بەرخودانەکان لە تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە، یەک لە نمونە گەورەکانی ئەوەیە. تەنیا لە دژی ئەو تونێلانەدا هیچ تەقەمەنیەک نەماوە کە لە لیستی تەقەمەنیەکانی سوپای داگیرکەردا هەیە و بەکارنەهێنرابێت. واتە سوپای داگیرکەر هەموو تەقەمەنیەکانی لە کۆگا و لیستەکانی خۆیدا بەکارهێناوە. بەڵام سەرباری ئەوەش بەرخودانی مێژوویی هێزەکانی گەریلا بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەشدا لە راستیدا گەریلا خاڵێکی باڵادەستی گەورەی هەیە. ئەوەش زاڵبوونە لە سەر گۆڕەپانەکە و ناسینی گۆڕەپانەکەیە. سوپای داگیرکەر بە تەکنەلۆژیای ملیۆنان دۆلاری، ناتوانێت بەسەر گۆڕەپانەکەدا باڵادەست بێت. بەڵام هێزەکانی گەریلا بەو خاڵە باڵادەستیەیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەسەر گۆڕەپانەکەدا زاڵ دەبن. بۆ نمونە دوژمن ئەوەندە چەقیوە و گەیشتووەتە بنبەست کە تاکتیکێک کە بۆ گۆڕەپانی جیاواز دەبێت، واتە بۆ هزی دەریایی دەبێت هێناویەتیە گۆڕەپانی گەریلا و بەکاری دەهێنێت.

هەتا داگیرکەرێک بمێنێ تێکۆشان بەردەوام دەبێت

هەرچەندە لە رووی ئاسمانییەوە کۆنترۆڵ لەدەستیدا بێت، بەڵام هێزی گەریلا بەبێ هیچ کێشەیەک توانای جوڵەی هەیە. بەتایبەت بۆ دابڕاندنی پەیوەندی نێوان هەرێمەکان و داخستنی ڕێگاکان، هێلە ستراتیژییەکانی هاتووچۆ، هێزەکانی گەریلا دەکاتە ئامانج و بە بەردەوامی بۆردومانیان دەکات. بەڵام لەم بۆردومانانەدا گەریلا هیچ زیانێکی پێ ناگات. هۆکاری ئەمەش تونێلەکانی شەڕی گەریلایە. چوونکە ئەو تونێلانە ئاسایی نین. لەسەر ئەم بنەمایە، شەڕی ساڵی ٢٠٢٣ دینامیزمی تێکۆشانی گەورەی خوڵقاند و بە پشتبەستن بە پەروەردەکانی ساڵانی پێشوو، شێوازی سەردەمی نوێ بە کاریگەرترین شێوە جێبەجێکران. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەمەبەستی شاردنەوەی شکستە ساڵی ڕابردوو و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان، لەمساڵدا بەشێوەیەکی نوێ هێرشەکانیان دەستی پێکرد و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکەیان گۆڕی. بەم شێوەیە بیریان لەوە دەکردەوە کە گوایە سەردەکەوێت. بەڵام ئەو لێدانە قورسانەی کە لە کۆتایی ساڵدا ئەنجامدران تووشی شۆک بوون، ئەم فەرماندەییە نوێیەی کە ئۆپەراسیۆنەکان ئاراستە دەکات، شکستی هێنا. ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی دوو مانگی ڕابردووی گەریلاکان، ڕەوشەکەی بەتەواوی پێچەوانە کردەوە. واتە کاتێک سوپای تورک هەوڵی فراوانبوونی هێزی لە ناوچەکەی دەدا، گەریلا سوودی لە ڕەوشەکە بینی. بە تایبەتی تاکتیکی گەریلاکانیان بە کەم سەیر کردبوو، واتە هەڵسەنگاندنیان دەریخست کە ئەوان لە چ خۆ خەڵەتاندنێکدان. گوایە بە بڕیاری گۆڕانکاریی ناوەندی فەرماندەیی بڕیاریان داوە کە ئەمساڵ لە ناوچەکە نەکشێنەوە، ئەم بڕیارە بوو بە سەرەتای گورزێکی بەهێز بوو بۆ ئەوان. بەهۆی ئەوەی هێزی گەریلا لەسەر بنەمای خۆ ڕکخستنەوەی نوێ بنیات نراوەتەوە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی وەرزە جیاوازەکان تا ڕادەیەکی زۆر کەمدەکاتەوە.

سوپای تورک، پێیان وایە کە دەتوانن بە ئاسانی نیشتەجێ بن بە تایبەت لە زاپ و هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. بەڵام ئەم هەرێمانە دەبێتە دۆزەخ بۆیان. بارودۆخەکە ئەوەندە سەختە، تا ئێسکەکانت هەست بە شەڕی سروشت لە دژی مرۆڤ دەکەیت. لێرە تەنها هێزی گەریلا دەتوانن بژین. لە وەرزی زستان بەمەتر بەفر دەبارێت، باهۆز و سەرمای کەم نابێتەوە. هێزەکانی گەریلا ساڵانێک ڕووبەڕووی ئەو هەلومەرجانە بوونەوە، ئەمەش بەندە بە ئیرادەی مرۆڤەکانەوە. تەنانەت لە سەختترین هەلومەرجیشدا ڕۆحی فیداکاری گەریلای ئاپۆیی بە زیندووی هێشتووتەوە. چونکە گەریلا ئامانجێکی پیرۆزی هەیە، ئەویش هەتا یەک داگیرکەر مابێت، تێکۆشان بۆ ئازادی دەکات. بەم ئیرادەیە وا دەکات بتوانرێت ئامانجەکانی بەئەنجام بگەیەنن کە مرۆڤ ناتوانێت خەیاڵیشی بکات. هێزەکانی گەریلا لە چالاکییە شۆڕشگێڕییەکانی ٢٢ و ٢٣ی کانوونی یەکەمدا بە ڕۆحی سەرکەوتن لەسەر ڕێبازی ئاپۆیی گورزیان لە سوپای داگیرکەردا. گەریلا جارێکی دیکە ئاستی چالاکیی کاریگەری گەریلایان پیشانی هەموواندا. سەرەڕای هەلومەرجە سەختەکان، هێزی گەریلا  تێکۆشانی پەرە پێدەدات و گورزی کاریگەر لە دوژمن دەدات، تەنانەت ئەگەر دوژمن سەدان فەرماندەیش بگۆڕێت، ناتوانێ ئەنجام وەربگرێت.

لەو شەڕانەی کە چەند مانگێکە بەردەوامە، سوپای داگیرکەری تورک هەزاران کەسی لەناوچوون. ئەمانە هەندێک جار لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە بۆ ڕای گشتی بڵاو کراونەتەوە. زۆر جار ناوی سەربازەکان و ناسنامەکانیان بڵاو کراوەتەوە. سەرەڕای ئەمانە ئەردۆغان سەرباز بۆ مردن دەنێرێت و بۆ رێگری لە دروستبوونی کاردانەوە و گوشاری کۆمەڵایەتی، مردنی سەربازەکانی دەشارێتەوە، لەم خاڵەدا دەردەکەوێت لە سیاسەتی ناوخۆدا بێچارە ماون.

قەیرانە ئابوورییەکانی ناو کۆمەڵگا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و هەرچەندە وێنەیەکی خەیاڵاوی لە پێش چاوی کۆمەڵگا دەکێشن، بەڵام چیتر بڕوا بەو درۆیانە نەماوە و دەست بە لێپرسینەویان دەکرێت. دوڵەتی فاشیستی ئەردۆغان لە پڕوپاگەندەی بڵاوکردنەوەی فاشیزمدا دەیەوێت چارەسەرێک بۆ مەرگی سەربازەکانی بدۆزیتەوە. لە ڕاستیدا ڕوونە کە مەبەست لە ئاشکرا کردنی کوژرانی ١٢ سەرباز لەسەر یەک پرۆسەی دواییدا، بۆ بەگوڕدانی دوژمنایەتی لەگەڵ کورد و گۆڕینی ڕۆژەڤی کۆمەڵگایە. چونکە سوپای تورک پاش دۆڕان لە مەیدانی شەڕ، سیستەمەکەشی شکست دەهێنێت. بۆیە پێویستە  کۆمەڵگا بە هۆشیارییەوە ئەم یارییە مەترسیانە ببینێت و دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئەردۆغان ڕاپەڕێت. سوپای سوپای فاشیستی تورک مەحاڵە لە بەرامبەر گەریلادا سەربکەوێت. ئەم سەربازانە بە ئەدەبیاتی "خاک-نەتەوە-ساکاریا" فریو دەدرێن و بە مەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵات بە ئەنقەست دەکوژرێن.

بۆیە پێویستە جارێکی تر ئەوە بزانرێت، وەک فەرماندەی بڕیاری ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان کە پێشتر وتوویەتی، گەورەترین ڕاستی و بەرچاو ئەوەیە کە داگیرکەران دوو بژاردە زیاتریان نییە. یان پاشەکشە بکەن بەتەواوی و بەجێبهێڵن، یان بمێننەوە و لەناو بچن. هەرچەندە ئەوان لەو بڕوایەدا بوون کە ئامێرە تەکنیکییەکانیان دوای ئەم لێدانانە بەفریاێان ناکەون، بەڵام بەباشی تێگەیشتن. ئەگەر تێنەگەن، هێزی گەریلا بە لێدانی کاریگەرتر هەوڵدەدات تێبگەن، کەس گومانی لەوە نەبێت.

لەبەر ئەوە دەبێت جارێکی دیکە ئەوە بزانرێت کە وەک فەرماندە بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان پێش ئێستا وتبوو، گەورەترین راستی سەر زەوی ئەوەیە کە ئەو داگیرکەرانەی دێن بۆ ئەوێ دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە. یان دەکشێنەوە و گۆڕەپانەکانی گەریلا بە تەواوەتی چۆڵ دەکەن، یاخود دەمێننەوە لەناو دەبرێن. گەریلا هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم داگیرکەران ناهێڵێتەوە. بەهەر حاڵ قایلبوون کە کەلوپەلی تەکنەلۆژیایی ئەوان دوای ئەم گورزانە ناتوانێت بیانپارێزێت، باشتریش لەوە تێگەیشتن. ئەگەریش تێنەگەن، هێزەکانی گەریلا بە گورزی کاریگەر تێیاندەگەیەنن، نابێت کەس گومانی لەوە هەبێت.